ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه ئاشكراى ده‌كات، له‌گه‌ڵ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، 100 كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى دنیا ئێران جێده‌هێڵن و دواترینیان گرووپى دایملهرى ئه‌ڵمانى بوو له بوارى پیشه‌سازى ئۆتۆمبێلدا.
ناوه‌ندى
"ره‌وابت" بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیجى بابه‌تێكى له‌سه‌ر كارى كۆمپانیاكانى دنیا له ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، زیاتر له 100 كۆمپانیاى گه‌وره كاره‌كانیان له ئێران وه‌ستاندووه.
دوایین كۆمپانیا كه كاره‌كانى له ئێران وه‌ستاند، گرووپى دایملێرى ئه‌ڵمانى بوو. ئه‌م كۆمپانیایه له بوارى پیشه‌سازى ئۆتۆمبێل كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى ئێرانى گرێبه‌ستى هه‌یه بۆ به‌ستنى ئۆتۆمبێلى مرسیدس بێنز.
گوته‌بێژى كۆمپانیاكه گوتوویه‌تى، "وه‌ك پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنى سزاكان، چالاكییه سنوورهدارهكانمان له ئێران وه‌ستاند".
له وتارى ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ره‌وابت هاتووه، زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ى كاره‌كانیان له ئێران وه‌ستاندووه ئه‌وروپین، ئه‌مه‌ش لاوازیى هه‌ڵوێستى ئه‌وروپا ده‌رده‌خات، چونكه به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له لێدوانه‌كانیاندا داكۆكى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كه‌ن، كه‌چى ناتوانن كۆمپانیاكانیان به مانه‌وه له ئێران رازى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به زانیارییه‌ك كراوه كه به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزیان ئاشكرا كردووه، به‌پێى زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت تا ئێسته زیاتر له 100 كۆمپانیاى دنیاى كاره‌كانیان له ئێران وه‌ستاندووه.
دوێنێ سێشه‌م سه‌عات چوار به كاتى گرێنچ ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ته‌واوى كه‌رته ئابوورییه‌كانى ئێران سه‌پاند، به‌پێى ئه‌و سزایانه نابێت هیچ كۆمپانیایه‌كى دنیاى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران بكات.