ئان لیندا وەزیری بازرگانیی سوید ددانی بەوە نا كە چالاكی كۆمپانیاكانی سوید لە ئێران رووی لە كەمبوونەوە كردووە و ئەمەش بە هۆی ئەو سزایانەیە كە ئەمەریكا بەسەر ئێرانیدا سەپاندوون. یەکێک لەو کۆمپانیایانەی لە ئێران دەکشێتەوە سکانیایە کە ساڵانە 5%ی بەرهەمەکانی بۆ ئێران هەناردە دەکات.
پێگەی "
دونیایی ئیقتیساد" بڵاوی كردووەتەوە، كۆمپانیاكانیان سەربەست كردووە لەوەی بەرژەوەدندییەكانی خۆیان بپارێزن.
هاوكات "
تیجارەت نیوز" بڵاوی كردەوە، هنریك هنریكسن بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی سكانیا باسی لە مەترسییەكانی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی كۆمپانیاكە لەگەڵ ئێراندا كردووە و گوتوویەتی بە ناچاری ناتوانن لە فرۆشتنی بەرهەمەكانیان بە ئێران بەردەوام بن.
كۆمپانیای سكانیا بە یەكەم كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی گەورە هەژمار دەكرێت كە لە دوای نەمانی سزاكانی سەر ئێران لە ئاكامی رێككەوتنی ناوكیی، گەڕایەوە ئێران و دەستی بە چالاكییەكانی كرد.
لە حەوتی مانگەوە قۆناغی یەكەمی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بە فەرمی دەستی پێ كردووە و كۆمپانیای سكانیاش هەموو ئەو گرێبەستانەی هەڵوەشاندووەتەوە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە ئێران لە مانگی ئابەوە پێشكەش بە كۆمپانیاكە كرابن.
ئەو گوتوویەتی ئەگەر گۆڕانكارییەكی ئەرێنی روو نەدات، ناتوانن تەنانەت پارچەی یەدەگیش بە ئێران بفرۆشن.
كۆمپانیای سكانیا ساڵانە پێنج تا شەش هەزار بارهەڵگر و پاس بە ئێران دەفرۆشێت و ئەمەش 5%ی سەرجەم فرۆشی كۆمپانیاكە پێكدەهێنێت.
كشانەوەی ئەم كۆمپانیایەش گورزێكی كاریگەرە بۆ سەر كەرتی پیشەسازیی ئێران و پێش ئەو كۆمپانیایە كۆمپانیای دایملەری ئەڵمانی و پێژوی فڕەنسیش كشابوونەوە.
13%ی فرۆشی سكانیا بۆ ئەمەریكایە و بەرژەوەندی قووڵی لەگەڵ ئەمەریكادا هەیە.