بەرشەلۆنە یاریزانێكی فرۆشت و یەكێكی تریشی لە معامەلەیە

:: AM:11:03:08/08/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا یاریزانێكی لاوی فرۆشتووە و خەریكە یەكێكی تریش دەفرۆشێ.

یانەكە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشكرای كرد كە بەشێوەی رەسمی رۆیز دی گالاریتا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپی دووەمی فرۆشتۆتە یانەی لاس پاڵماس بە بەهای 500 هەزار یۆرۆ لەگەڵ 200 هەزار یۆرۆی تر وەك پاداشت.

یانە كەتەلۆنییەكە لە گرێبەستەكەیدا لەگەڵ یانەی لاس پاڵماس بڕگەیەكی هێشتۆتەوە بەوەی كە دەتوانێ لە داهاتوودا ئەم یاریزانە لاوەی بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی.

یانەی بەرشەلۆنە هەروەها لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەوارەیەكی تری لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆ پێگەیشتووە بۆ كڕینی بەرگریكارە لاوەكەی مارلۆن سانتۆسی بەڕازیلی.

دەستەوارەكە بەهاكەی 12 ملیۆن یۆرۆ بووە و لای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە وەك سەرەتا رازی بووە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەی فەرمی رانەگەیەنراوە.

پێشبینیش دەكرێ یانەكە بە داواكە رازی بێت بەهۆی بوونی چەندان بەرگریكار لە ریزی تیپی یەكەمدا لەوانە ساموێل ئۆمتیتی، گیرارد پیكێ، كلیمینت لینگلیت و یاری مینا.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م