دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستگیر كردنی تارا
حسێن لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەر لەسەرەتادا
" وشە " بڵاوی كردەوە بەهیچ شێوەیەك دەستگیر نەكراوە بەڵكو گفتوگۆ
كراوە لەسەر شێوازی ئەنجام دانی گۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی و كۆبوونەوە جەماوەری و ڕێكخراوەكان
.
تاران حسێن، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی لە كۆنگرەیەكی
ڕۆژنامەنووسی لەیەكێك لە ئوتێلەكانی شاری هەولێر بەبی مۆڵەت كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی
ئەنجام دابوو دوای هاتنی هێزەكانی ئاسایش لە زۆرێك لە دەزگاكان وا بڵاو كرایەوە كە
دەستگیر كراوە بەڵام لە ڕونكردنەوەكەیدا پشتڕاستی زانیاریەكانی" وشە" دەكاتەوە
كە بەهیچ شێوەیەك دەستگیر نەكراوە زۆریش بەڕێزەوە گفتوگۆیان لەگەڵی كردوە.
ئەمەش دەقی ڕونكردنەوەكەیەتی
سڵاو
و ڕێز هه‌ڤاڵان دۆستان خزمان ئازیزان
دونیایه‌ک سوپاس بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزیتان به‌ڕاستی
من ناتوانم به نوسین وه‌ڵامی ئه‌و هه‌سته جوانانه‌ی ئێوه بده‌مه‌وه که ئه‌مرۆ
به ته‌له‌فۆن و نامه‌و فه‌یسبوک هه‌واڵی ئێمه‌تان پرسیوه
من سه‌لامه‌تم و زۆر باشم و به هیچ شێوه‌یه‌ک
ده‌ستگیر نه‌کراوم ئه‌و هه‌واڵانه له ئه‌نجامی هه‌ڵه تێگه‌یشتنێکی ڕۆژنامه‌وانان
دروست بوو، له پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێک له هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ولێری ته‌ڤگه‌ر
لێدوانی فه‌رمی ته‌ڤگه‌ری ئازادیمان سه‌باره‌ت به چه‌ند مژارێکی گرنگی سیاسی، که
پێکهاتبوون له (ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداری هێزه‌کانی پاراستنی کوردستان و داهاتووی
ناوچه‌که و وه‌ڵامی ته‌ڤگه‌ر بۆ پرۆژه‌که‌ی هه‌ده‌په که ده‌میرتاش و هه‌ڤاڵه‌کانی
پێشکه‌شی ته‌ڤگه‌ر و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی باشوریان کردبوو، هه‌روه‌ها ساڵێک تێپه‌ڕبوون
به‌سه‌ر په‌کخستنی په‌رله‌ماندا،)
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند،
ئاسایش هاتن و به‌رپرسه‌که‌یان داوای کرد که قسه بکه‌ین، له هۆڵی دانیشتنی هۆتێل
چوارچرا که‌خه‌ڵکی دیکه‌ش دانیشتبون گفتوگۆیه‌کی هێمنانه‌مان کرد که ئه‌و به‌ڕێزه‌ی
ئاسایش ده‌یگوت نابێت به بێ مۆڵه‌تی ئاسایش هیچ کارێک بکرێت ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌مان کرد
که قسه کردن له ناو هۆڵی هۆتێلێکدا چ پێویست به مۆڵه‌ت ده‌کات سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌و
موناقهشهکهمان زۆر به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ کرا له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی
گفتوگۆکه‌مان نیوکاتژمێری خایاند ڕۆژنامه‌نوسان وا تێگه‌یشتون که ئێمه ده‌ست به‌سه‌رین
که له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک بێ ڕێزیمان به‌رامبه‌ر
نه‌کراوه
داوای لێبوردن ده‌که‌م به‌هۆی نهبومی ئینته‌رنێت
له‌لام نه‌متوانی زوتر ڕوونکردنه‌وه بڵاو بکه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر چی لێدوانمان بۆ زۆر
که‌ناڵ و سایت داوه که‌ئه‌وه ڕاست نیه و تکایه لێدوانه‌که‌مان گرنگی پێ بده‌ن نه‌ک
ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌کی لێدوانه‌که‌مان ون نه‌بێت و ئامانجه‌که‌مان
بگاته جێگای خۆی.
دیسانه‌وه خۆم به قه‌رزاری دڵسۆزیتان ده‌زانم
.
وشە / ڕامیار جواد