چێڵسی گرێبەستی گۆڵپارێزە نوێیەكەی تەواو كردووە

:: AM:11:16:08/08/2018 ‌

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی كارەكانی گواستنەوەی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی كیپا ئەریزابالاگای تەواو كردووە.

رادیۆی (ئۆندا سیرۆ) بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی پەڕاوی گرێبەستەكەی ئەریزابالاگای رەوانەی یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووە بۆ ئەوەی بەر لە تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەی یاریزانانی خولی ئینگلیزی كارەكان گواستنەوەكەی تەواو بكات.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی چێڵسی رازی بووە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئەریزابالاگا بدات بە یانەی ئەتلەتیك بیلباو كە 80 ملیۆن یۆرۆیە و بەمەش دەبێتە گرانترین گۆڵپارێز لە مێژووی تۆپی پێدا.

گرێبەستەكەی ئەریزابالاگا لەگەڵ یانەی چێڵسی بۆ ماوەی 5 ساڵە و چاوەڕوانیش دەكرێ سبەی پێنجشەم بەفەرمی گرێبەستەكە رابگەیەنرێ.

لەبەرامبەردا یانەی ئینگلیزییەكە دەستبەرداری تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكی دەبێت بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م