جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى خۆى بۆ دانانى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى تایبه‌ت به گه‌ردوون دووپات كرده‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى به‌رگریى پێشنیاره‌كانى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و هێزه به كۆنگرێس ده‌دات.
رۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى له بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى بنكه‌یه‌كى تایبه‌ت به هێزێكى گه‌ردوونى ده‌كات.
ماتیس له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، "پێویسته وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌ردوون بكه‌ین كه گۆڕه‌پانێكى جه‌نگه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، بۆیه بێگومان ده‌بێت سه‌ركردایه‌تییه‌كى جه‌نگى بۆ دابمه‌زرێت".
له مانگى حوزه‌یران/ یۆنیۆى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانى به وه‌زاره‌تى به‌رگرى كرد، هێزێكى ئاسمانى پێك بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ى باڵى شه‌شه‌م بێت له سوپاى ئه‌مه‌ریكا و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ریكا له گه‌ردوون گره‌نتی بكات.
تره‌مپ ئه‌وكات گوتى، "بۆ به‌رگریكردن له ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا هێنده به‌س نییه له گه‌ردوون بین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ریدا زاڵ بین".
زانراوه وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پێشنیارى له‌باره‌ی دامه‌زراندنى ئه‌و هێزه ئاماده كردووه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به كۆنگریسى ده‌دات.
له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه بایه‌خ به گه‌ردوون و بۆشایى ئاسمان ده‌دات، به‌ڵام جووڵه‌ى پێویست له‌م بواره‌دا له‌لایه‌ن بنكه‌ى به‌رگرى ئاسمانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا.