دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هاووڵاتییان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لینكی ناو تۆماركردنی بوون به كارمه‌ندی گرێبه‌ستی له كۆمسیۆن بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، لینكی ناو تۆماركردنی بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست چالاك كرد، له ئێسته‌وه ده‌توانن ناوتان تۆمار بكه‌ن و ببن به فه‌رمانبه‌ر.
وه‌ك پێشتر كۆمسیۆنی هه‌رێم ڕای گه‌یاندبوو، پرۆسه‌كه له ڕێی لینكی تایبه‌تی كۆمسیۆنه‌وه ده‌بێت كه ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر
www.khec.krd بكه‌ن و پارێزگاكه‌تان هه‌ڵبژێرن و ناوتان تۆمار بكه‌ن.
پێویستیشه ته‌واوی زانیارییه‌كان به وردی و ڕاستی تۆمار بكرێن، ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته (ژماره‌ی ده‌نگده‌ر، ژماره‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان، ناوی بنكه‌ی ده‌نگدان)ی خۆتان بزانن كه مه‌رجه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواكارییه‌كه.
پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا 17ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر به شێوه‌ی تیروپشك ناوه‌كان دێنه هه‌ڵبژاردن و ئه‌ركیان له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان پێ ده‌درێت و ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت.
"وشه" لینكی ته‌واوی شاره‌كان بۆ تۆماركردنی ناو بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بڵاو ده‌كاته‌وه، كلیك له‌سه‌ر ناوی شاره‌كه‌ت بكه و فۆڕمه‌كه‌ت پڕ بكه‌وه:
بڕیار دراوه 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌پێی تۆماره سه‌ره‌تایییه‌كانیش، سێ ملیۆن و 88 هه‌زار و 642 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.