ئۆتۆمبێله‌كانی BMW به به‌هێزترین و باشترین جۆری ئۆتۆمبێل داده‌نرێن له دنیادا كه ئه‌م كۆمپانیایه مانگانه و ساڵانه سه‌دان هه‌زار ئۆتۆمبێلی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه، له نوێترین به‌رهه‌میشدا سه‌رنجڕاكێشترین جۆری ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" كه تێیدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی BMW ده‌كات و ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی داوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تری دنیا و كۆمپانیاكه خۆی زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه دروست كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له پۆلی "BMW X1" كه یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل كه كۆمپانیاكه دروستی كردبێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه شێوازێكی زۆر جوانی هه‌یه و بۆدییه‌كی پان و فراوانی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزه‌وه بۆدییه‌كی پته‌وی بۆ دانراوه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 2.6 لیترییه به هێزی 258 ئه‌سپ و چوار تۆڕبۆوه، ئه‌مه‌یش وای له‌م ئۆتۆمبێله كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 33 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، ھیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.