له نوێترین ئاگاداریدا دامه‌زرێنه‌ری PUBG وتارێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه یارییه‌كه‌یان تووشی تێكچوونێك بووه و سیسته‌می یارییه‌كه ئێسته كار ناكات له زۆربه‌ی ئامێره‌كاندا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له تێكچوونی سیسته‌می یاریی PUBG ده‌كات و گوتوویه‌تی، دامه‌زرێنه‌ری یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی PUBG ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، سیسته‌می یاری PUBG تووشی ڤایرۆس بووه و سیسته‌مه‌كه تێكچووه بۆیه ده‌زگای "PUBG Corporation" كار ده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هێرشه ڤایرۆسییه، بۆ ئه‌مه "Fix PUBG" خستووه‌ته كار بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌م ڤایرۆسه سیسته‌می یارییه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی تێكداوه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی "LIVE"ی گه‌یمه‌ره‌كاندا ده‌بینرێت كه نه‌خشه‌ی PUBG كێشه‌ی تێكه‌وتووه و زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك ئاگریان گرتووه و ڕێ نییه بۆ په‌ڕینه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوه‌تی به‌كارهێنه‌رانی بێزار كردووه، له‌به‌ر ئه‌مه دامه‌زرێنه‌ری PUBG به‌ڵێنی داوه له زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
یاری PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورتكراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PS4، XBOX ONE و PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانیت به مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌ی.