پارێزگاى به‌سڕه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومركه‌كانى باشوورى عێراق ده‌كات له ماوه‌ى رۆژێك داهاته‌كه‌ى ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر نا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داده‌خات.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سڕه له راگه‌یانراوێكدا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومركى ناوچه‌كانى باشوور ده‌كات، سه‌رجه‌م داهاته‌كانى ئه‌مساڵ 2018 ئاشكرا بكات.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه پارێزگار ته‌نیا یه‌ك رۆژ مۆڵه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داناوه بۆ ئه‌وه‌ى داهاته‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر نا له به‌رانبه‌ردا رێكاری توند ده‌گرێته‌به‌ر ته‌نانه‌ت سزاكان به ئاستى داخستن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌گات.
دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر زانینى داهاته‌كان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه، %50 داهاته‌كان به‌و شوێنانه بدرێت كه ده‌روازه‌ى سنووریان تێدایه.
بۆ ئه‌مه‌ش له
نووسراوه‌كه‌ى پارێزگار هاتووه، "ئه‌و نووسراوانه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌رچوون، به‌روونى و راشكاوى باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن %50 ى داهاته‌كان به‌و پارێزگایانه بدرێت كه ده‌روازه‌ى سنووریان تێدایه".
له هه‌شتى مانگى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له به‌سڕه و شاره‌كانى باشوورى عێراق به‌رده‌وامه و بۆ هێمنكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه حكوومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى داوه، له‌وانه دابینكردنى به‌شێك له خاڵه سنوورییه‌كان بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌یه كه ده‌روازه و خاڵى سنوورییان تێدایه.