جارێكى تر رۆدرینگۆ دوتیرتى سه‌رۆكى فلیپین ده‌ستى به جنێودان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ جنێوى به هێزه‌كانى پۆلیسى وڵاته‌كه‌ى دا و گوتى، "كوڕى قهحپهینه ئه‌گه‌ر وا بمێننه‌وه ده‌تانكوژم".
رۆدرینگۆ به "فه‌رهه‌نگى جنێودان" ناسراوه، گه‌وره و بچووك نازانێت، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكاى گوت "كوڕى قه‌حپه"، ئه‌مڕۆش هه‌مان جنێوى بۆ هێزه‌كانى پۆلیس بڵاو كرده‌وه.
پێگه‌ى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، باسى له‌وه كردووه زیاتر له 100 پۆلیسى فلیپین سكاڵاى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره له كارى ده‌ستدرێژى و دزی و ماده هۆشبه‌ره‌كان تێوه‌گلاون، بۆیه له په‌خشێكى راسته‌وخۆى ته‌له‌ڤزیۆنى سه‌رۆكى وڵاته‌كه هێرشى كرده سه‌ریان و سه‌رزه‌نشتى كردن.
رۆدرینگۆ گوتى "كوڕى قهحپهینه ئه‌گه‌ر وا بمێننه‌وه ده‌تانكوژم" دواتریش داواى له هێزه‌كانى پۆلیس كرد، بهزهیییان به گه‌نده‌ڵكاران نه‌یه‌ته‌وه و گوتى، "ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆڵانه مردن، نه‌یه‌نه لام و هاوار بكه‌ن، مافه‌كانى مرۆڤ، رێكاریى دادپه‌روه‌ر، پێشتر من ئێوه‌م ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رۆكه به‌ناوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مافیاكانى گه‌نده‌ڵى و ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام وڵاتانى رۆژئاوا له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران نیگه‌رانن و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ ره‌خنه له‌م سه‌رۆكه ده‌گرن.