یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كان نه‌خۆشیی خه‌مۆكییه كه نزیكه‌ی %48ی خه‌ڵك له دنیادا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه بوون، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن خه‌ڵك له‌ڕێی گۆڕینی هۆڕمۆنه‌كانی مێشكه‌وه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
mentalhealth" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كات كه ئه‌م نه‌خۆشییه تووشی مێشكی كه‌سه‌كه ده‌بێت خه‌مۆكی دروست ده‌كات، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه نزیكه‌ی %12ی پیاوانی ئه‌مه‌ریكا و %21ی ژنانی ئه‌مه‌ریكا تووشی خه‌مۆكی بوون، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێكی جه‌سته‌یی و مێشكی كه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ت ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و هۆكار و نیشانانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی خه‌مۆكی:
هۆكاره‌كانی تووشبوون به خه‌مۆكی: پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه خه‌مۆكی له گۆڕانێكی مێشكه‌وه دروست ده‌بێت كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌م هۆكارانه‌ن "هۆكاره‌كانی زگماكی، گۆڕان له هۆڕمۆنه‌كانی مێشك، بێزاری و بێتاقه‌تی" هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ تووشبوون به خه‌مۆكی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانه.
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی: خه‌مۆكی كاریگه‌ری زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر جه‌سته‌ت وه‌ك "بێزاری، بێتاقه‌تی، تووڕه‌یی، هه‌ستكردن به هه‌ڵه و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانی و هاوڕێ" و چه‌ندان كاریگه‌ری تر كه خه‌مۆكیت تووش ده‌كات.