فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی برادۆست و قەسرێ بۆردومان دەكەن


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە پاساوی بۆردومانكردنی بنكە و بارەگای شەڕوانانی پەكەكە، ژمارەیەك گوند و بەرزاییان لە ناوچەكانی برادۆست و قەسرێ سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان كرد.

(پەكەكە) پارتێكی چەپی كوردییە لە ساڵی 1978 لە باكوری كوردستان دامەزراوە و دوای وەدەرنانیان بە ناوچەی بیقاعی سووریا، لە چیای قەندیل جێگیر بوون و ئێستەیش ژمارەیەكی زۆری گوندەكانی هەر چوار شارۆكەی سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر و رواندزیان لەژێر دەسەڵاتە و خەڵكێكی زۆر بەهۆی بۆردومانەكانی زەوینی و ئاسمانیی توركیا بۆ بارەگەكانیان بوونەتە قوربانی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی چیا كەوێت و بن دیوانە و گەلی خواكورك و خواكورك و گەلی رەش و گەرووی سنین و چیاكانی شەكیو و بە شیكی چیای دیلەیان لە سنووری شارەدێی سیدەكان بۆردومان كرد.

هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری شارەدێی قەسرێی سەر بە شارۆكەی چۆمان گوندەكانی دیلمان و قەڵات و وەسان و ماونانیان بۆردومان كرد و ئاگر لە رەز و باغ و دارستانەكانی دۆڵی باڵەییان كەوتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:10:52:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌