ڕۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كرد، عێراق ئه‌مڕۆ پێوه‌ندییه دارایى و بانكییهكانى له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاندووه، راوێژكارى ئابوورى عه‌بادیش ده‌ڵێ، "عێراق له‌برى ئێران به‌ره‌و وڵاتانى كه‌نداو ده‌چێت".
ڕۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى له بهداواداچوونێكدا ئاشكراى كردووه، عێراق سه‌رجه‌م حه‌واڵه بانكییهكانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاندووه و جووڵه‌ى بازرگان‌یش له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته سست بووه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، عێراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران، ڕووى له وڵاتانى كه‌نداو كردووه و مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵحى راوێژكارى ئابوورى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌م زانیارییانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ى لێدوانه‌كانى مه‌زهه‌ر بگوازێته‌وه، رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان عێراق و ئێران ساڵانه ده‌گات به 10 ملیار دۆلار، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ستاندنى پێوه‌ندییه بازرگانى و دارایییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى نه‌بێت، عێراق ده‌بێت هه‌وڵى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م پێوه‌ندییه بدات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هاوكات یه‌كێكه له ئابووریناسه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گوتوویه‌تى "حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌وه كردووه به‌دواى سه‌رچاوه‌ى شوێنگره‌وه بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ره‌و وڵاتانى كه‌نداو ده‌چێت به‌تایبه‌تى سعوودیه و كوێت".
مه‌زهه‌ر ئاشكراى ده‌كات كه دانوستاندنى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه.
محه‌مه‌د ساڵح دووپاتى ده‌كاته‌وه سه‌رجه‌م حه‌واڵه بانكییه‌كان له نێوان عێراق و ئێران وه‌ستاون و ددانیش بهوها ده‌نێت پچڕانى ئه‌م پێوه‌ندییه كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى عێراق ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه دروستكردنى پێوه‌ندى ئابوورى و دارایى به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو قه‌باره‌ى زیانه‌كان له‌سه‌ر عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو ئه‌مه‌ریكا سزاكانى به‌سه‌ر ته‌واوى كه‌رته‌كانى ئابوورى ئێران سه‌پاندووه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دایه وڵاتان له‌وه‌ى پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بوه‌ستێنن.
پێشتر وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا نووسراوێكى تایبه‌تى بۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق ناردبوو، داواى وه‌ستاندنى پێوه‌ندییه دارایییهكانى له‌گه‌ڵ ئێران له بانكه‌كه كردبوو. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى عێراق له سزادانى ئێران نیگه‌رانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندبوونى خۆیان به سزادانهكهوه راگه‌یاندووه.