بەڵێنی دوو ئۆتۆمبێلی گرانبەها بە كوڕەكەی كلۆیڤەرت دراوە

:: AM:09:52:09/08/2018 ‌

سەرۆكی یانەی رۆمای ئیتاڵی بەڵێنی بە هێرشبەرە نوێیەكەی جاستن كلۆیڤەرتی كوڕی ئەستێرەی هۆڵەندی پاتریك كلۆیڤەرت داوە دوو ئۆتۆمبێڵی گرانبەهای پێشكەش بكات ئەگەر لە وەرزی داهاتوودا گۆڵی زۆر تۆمار بكات.

جیمس بالوتا سەرۆكی یانەی رۆما بە رۆژنامەی (لاگازیتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی راگەیاند: ئۆتۆمبێڵێكی لە جۆری لامبۆرگینی پێشكەش بە كلۆیڤەرت دەكەم ئەگەر لەم وەرزەدا بتوانێ 30 گۆڵ تۆمار بكات، ئەگەریش 10 گۆڵی تۆمار كرد ئۆتۆمبێڵێكی مۆدیل بەرزی مارسیدیسی پێشكەش دەكەم.

یانەی رۆما لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ كلۆیڤەرتی تەمەن 19 ساڵ كرد بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی.

كلۆیڤەرت رایگەیاندبوو كە ئارەزوو دەكات وەك باوكی رۆژێك لە رۆژان بتوانێ لە یانەی بەرشەلۆنە یاری بكات، بەڵام سەرۆكی یانەی رۆما جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگەی پێ نادەن یانەكەیان جێبێڵێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م