بوومهرلهرزهیهك به گوڕی 6.2 ناوچه‌ی گه‌شتیاری دوورگه‌ی لۆمبۆكی ئه‌نده‌نووسیای هه‌ژاند، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له هه‌مان ناوچه ڕووی دا و كوژرانی 380 كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دووه‌م بوومه‌له‌رزه له دوورگه‌ی لۆمبۆك به‌دووری 18 كیلۆمه‌تر له باكوری ناوچه‌ی مهتارام ڕووی داوه كه دانیشتووانه‌كه‌ی 319 هه‌زار كه‌سن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به قووڵی 12 كیلۆمه‌تر بووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه زیانه‌كانی دیاری بكرێت.
سوتۆپۆ پورۆ گوته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته سروشتییه‌كان ڕای گه‌یاند، زۆر به به‌هێزی هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه 355 له‌رینه‌وه‌ی به‌رده‌وام تۆمار كراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به پله‌ی 6.6 دوورگه‌ی لۆمبۆكی هه‌ژاند و كوژرانی 380 كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه، جگه له زیانی ماڵی و ڕووخانی باڵه‌خانه و خانوو و پچڕانی هێڵی كاره‌با، له كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 6.4 زیاتر له 16 كه‌سی كوشت.
شوێنی جیۆگرافی ئه‌نده‌نووسیا ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌ریای هێمن و گڕكانی لێوه نزیكه، بۆیه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی بوومه‌له‌رزه ده‌بێته‌وه.