یاریزانێكی بەرشەلۆنە چووە خولی ئینگلیزی


سەرچاوە رۆژنامەوانییە ئینگلیزییەكان ئاشكرایان كرد كە یانەی ئێڤەرتۆن كارەكانی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تەواو كردووە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل) ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی گرێبەستی یاری مینای بەرگریكاری كۆڵۆمبی و یانەی بەرشەلۆنەیان كۆتایی پێ هێناوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە ئەمڕۆ پێنجشەم بەر لە تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی خولی نایابی ئینگلیزی، گرێبەستەكەی مینا رادەگەیەنن.

بەگوێرەی زانیارییەكان یانەی بەرشەلۆنە رازی بووە بە بەهای 31 ملیۆن یۆرۆ مینا بفرۆشێ بە یانەی ئێڤەرتۆن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:10:29:09/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌