دوای ئه‌وه‌ی له ڕێی كلیپێكه‌وه ئیلیسای گۆرانیبێژی لبنانی بۆ یه‌كه‌م جار تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ئاشكرا كرد، هه‌وادارانی به‌و شاردنه‌وه‌یه‌ی شۆك نه‌بوون، چونكه پێشتریش چه‌ندان نهێنی تری وای له ژیانی تایبه‌تیدا هه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئیلیسای گۆرانیبێژی لبنانی ناسراو به شاژنی هه‌سته‌كان، به گۆرانیی "إلی كل اللی بیحبونی" نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، جیا له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هه‌وادارانی به‌م هه‌واڵه دڵته‌نگ بوون و تووشی سه‌رسوڕمان بوون به‌وه‌ی چۆن ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه شاردوویه‌تییه‌وه.
به‌شێكی تر له هه‌وادارانی ئیلیسا مێژوویه‌كی كۆنی هاوسه‌رگیری ئه‌ویان هێنایه به‌رچاویان و به شتێكی ئاسایی‌یان دانا، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، یه‌كه‌م جاری نییه شت بشارێته‌وه، هه‌ر باشه ئه‌مه‌یانی به كلیپ ئاشكرا كرد، ئه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی؟
ئه‌مانه‌ش ئه‌و كاتانه‌ن كه گومان كراوه ئیلیسا به نهێنی شووی كردبێت:
_ وه‌دیع نه‌جار: به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته سه‌یره‌كانی و ئه‌و هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره له ئیلیسا، ته‌واوی میدیاكان گومانیان له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیی یان هاوسه‌رگیری نێوانیان كرد، به‌ڵام ئیلیسا به چه‌ندان شێوه ڕه‌تی كرده‌وه.
_ وائیل كه‌فووری: ماوه‌یه‌كیش ده‌نگۆی هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده دروست بوو، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌ردووكیان ڕه‌تیان كرده‌وه.
_ ناجی خه‌زه‌ر: ماوه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی هاوسه‌رگیری نێوان ئیلیسا و ئه‌م پیاوه بازرگانه بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام ئیلیسا هیچ ڕه‌تكردنه‌وه یان ئاشكراكردنێكی نه‌دركاند.
_ محه‌مه‌د حه‌ماقی: له‌گه‌ڵ ئیلیسا هه‌ردووكیان دادوه‌ری به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی عه‌ره‌بی بوون، هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر سه‌یر بوو، بۆیه گومانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێ كرا، دواتریش ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه ئیلیسا حه‌ماقی له ئینستاگرام ئه‌نفۆڵۆو كردووه، به‌ڵام ئیلیسا ته‌نیا گوتی: "ئه‌سڵه‌ن فۆڵۆوم نه‌كردووه".
تا ئێسته‌ش هه‌وادارانی بۆیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا ئیلیسا شووی كردووه یان نا، ئه‌گه‌ریش كردوویه‌تی ئه‌و كه‌سه كێیه كه ئیلیسا به نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه؟.