یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانی لاوی ئوستڕالی دانیێل ئەرزانی لە یانەی ملبۆرنی ئوستڕالی راگەیاند.
ماڵپەڕی یانەی مانچستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستەكەی راگەیاند، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەسەر بەهاكە و ماوەكەی ئاشكرا نەكرد.
ئەرزانی بە بچووكترین یاریزان دانرا لە مێژووی مۆندیالەكاندا بەشداری لە مۆنیدالی 2018ی رووسیا كرد لە تەمەنی 19 ساڵ و 163 رۆژ.
ئەرزانی یاریزانی هێڵی هێرشبەرە و بەڕەگەز ئێرانییە و خاوەن رەگەزنامەی ئوستڕالییە.