پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم لە ئەنجامی بڕیارێكی پەلەی حكوومەتی عێراق، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ناوەندی شارۆكەی شنگال كشانەوە، ئهمهیش بههۆی ترسیان له خۆپێشاندان و له دهستچوونی ناوچهكانی تری عێراقه.
قاسم سمۆ بەرپرسی ئاسایشی شنگال بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیارێكی بە پەلەی حكوومەتی عێراق، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ناوەندی شارۆكەی شنگال و سنوورهكانی نێوان عێراق و سووریا كشاندەوە و ئەوان دەستیان بە پاشەكشە كردووە و هێزەكانی سوپای عێراقیش هاتوونەتە ناوچەكە و لە شوێنی ئەوان جێگیر كراون.
ئاماژەی دا، بڕیارەكە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەركراوە، ئامانجیش لێی كشاندنهوهی میلیشیاكانه بۆ ناوچهكانی عێراق به تایبهتی تا ناوچە سنوورییەكانی ئەنبار و ڕوومادی و كەربەلا سنوورەكان پارێزراو بن، چونكە مەترسی هاتنەوەی تیرۆریستانی داعش هەیە، بۆیە شنگال و ڕەبیعە و زومار و دەوروبەری بە تەواوی لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خاڵی كراونەتەوە.
پێشبینی دەكرێ هۆكارێكی تری كشاندنەوەی ئەو هێزانە ڕێگرییان بێ لە گەڕانەوەی دەسەڵاتی شەرعی شارۆكەكە و پێشێلكارییەكانیان بێ كە دژ بە خەڵكی ئەنجامی دەدەن.
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی خیانەتكاران كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان ڕادەستی میلیشیاكان كرد، فەرماندەیی پێشمەرگەی كوردستان، بڕیاری دایە دەست پێشمەرگەكانی خەڵكی ناوچەكە تا لە ناوچەكە بمێننەوە و بەرگری بكەن، یان لەگەڵ عێراق ڕێك بكەون، بەرپرسانی ناوچەكە بژاردەی یەكەمیان هەڵبژاردن.
شنگال یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، زۆرینەی دانیشتووانی كوردی ئێزیدین، دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای مووسڵ و هاوسنوورە لەگەڵ سووریا، لە سێی ئاب/ئۆگستس تیرۆریستان جینۆسایدی ئێزیدییەكانیان لە شنگال و ناوچەكانی دەوروبەری كرد، لە 13ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2015 لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تیرۆریستان پاك كرایەوە.
شنگال/ نەوزاد هلۆری.