دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند كرا، كۆمپانیا بچووكه‌كانی فڕه‌نسا له‌سه‌ر داوای خۆیان لهه وڵاته‌كه‌وه نه‌كشاونه‌ته‌وه و پێشێلی سزاكانی واشنتنیان كردووه.
پێگه‌ی
financialtribune هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كان بۆ له ئێران نه‌كشاونه‌ته‌وه".
ماڵپه‌ڕی جه‌زیره به‌دواداچوونێكی له‌وباره‌یه‌وه كردووه و ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا نووسراوه، سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا زۆر له كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانی ناچار كردووه، به‌ڵام چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بچووكی فڕه‌نسا كه له بزنسهكهیاندا گه‌وره‌ن و خزمه‌تی زۆر ده‌كه‌ن، ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كڕیارانی ئێرانی بوه‌ستێنن.
كۆمپانیای پییر ئهوگی فڕه‌نسی كه كاری به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و كۆزمهتیك ده‌كات پێشێلی سزاكانی كردووه و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كاره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بوه‌ستێنێت كه به‌بڕی 900 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لی جوانكاری بۆ ئێران ده‌نێرێت و ڕێككه‌وتنی بازرگانیان له نێواندا هه‌یه.
وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت داوایه‌كی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌یه له‌لایه‌ن ژن و پیاوانی ئێرانی، ته‌نانه‌ت هیلاری كلینتن كڕیارێكی نزیكی ئێمه‌یه و ئه‌و هه‌رگیز چۆك بۆ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دانادات.
كریستین ڤالین سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ئاشكرای كرد و گوتی، ئێران یه‌كێكه له باشترین كڕیاره‌كانمان به سزایه‌كی واشنتن له ده‌ستی ناده‌ین، جگه له‌وه‌ی ئێمه كۆمپانیایه‌كی بچووكین بڕوا ناكه‌ین دۆناڵد تره‌مپ له لیستی سزاكان بماندۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر واشبێت ئێمه گوێی پێ ناده‌ین.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك تۆتاڵی فڕه‌نسی و بیجۆ هه‌موو كار و بازرگانییان له‌گه‌ڵ تاران وه‌ستاند و ڕیسكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزاكانیان نه‌گرته‌به‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له ژماردن نایه‌ت ئه‌گه‌ر پێشێلی بكه‌ن.