به فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوبه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى كاره‌با له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له
ڕاگهیانراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركردووه، بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كاره‌با.
وه‌ك نووسینگه‌كه ئاشكراى كردووه، له‌ناو دوورخراوه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شى یاسایى و به‌كارخستن هه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌و بڕیارانه‌ى عه‌بادى له چوارچێوه‌ى ئه‌و چاكسازییانه دێت كه ده‌یه‌وێ له وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌نجامى بدات و بۆ ئه‌مه‌ش بڕیارێكى تر‌ى ده‌ركردووه، تا دووباره په‌یكه‌رى كارگێریى وه‌زاره‌ته‌كه بونیاد بنرێته‌وه.
پێشتر له 29ى مانگى رابردوودا به فه‌رمانى عه‌بادى، قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌باى عێراق، له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش دواى ناڕه‌زایى و خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق دێت، كه نه‌بوونى كاره‌با هۆكارێكى سه‌ره‌كى بوو له سه‌رهه‌ڵدانیان.
به‌پێى ڕاپۆرته‌كان و زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، له ساڵى 2003 وه عێراق زیاتر له 40 ملیار دۆلارى بۆ چاككردنى كاره‌با خه‌رج كردووه، كه‌چى رۆژ له دواى رۆژ كاره‌با له‌م وڵاته خراپتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له هاوینى ئه‌مساڵ له زۆربه‌ى شاره‌كانى باشووردا، حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه زیاتر له 10 سه‌عات كاره‌با به هاووڵاتییانى بدات.