ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون راگه‌یانراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى دروستكردنى ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، قه‌واره‌یه‌كى سیاسى به‌ناوى "قه‌واره‌ى رزگارى نیشتمان" راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در راگه‌یانراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له رسته‌ى یه‌كه‌مى راگه‌یانراوه‌كه هاتووه "من ئه‌و هه‌نگاوه شه‌رمنانه‌ى بۆ به‌دیهێنانى داواى خۆپێشانده‌ران ده‌نرێن، به بێ سوود ده‌زانم".
سه‌در له نووسراوه‌كه‌یدا روونى ده‌كاته‌وه، پێشتر 40 داواى خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن پێك ده‌هێنم".
نووسراوه‌كه‌ى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه و وه‌ك بانگه‌وازێكیش داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ویستییان بۆ نیشتمان ماوه با بێنه ناو قه‌واره‌ى رزگارى نیشتمان".
له كۆتایى نووسراوه‌كه‌دا دوایین مۆڵه‌ت به حكوومه‌ت ده‌دات و ده‌ڵێ، "با كاتێك دیار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى 40 داواكه، با په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، ئه‌گه‌ر كرا، واده‌ى نێوانمان بێت، ئه‌گه‌ر نا 15 رۆژى تر ماوه‌ى نێوان من و ئێوه‌یه، من دواى ئه‌وه چیتر رێ ناده‌م هێرش بكرێته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چاوپۆشى له داوا ره‌واكانیان بكرێت".