چین توانی به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتووانه موشه‌كێك دروست بكات كه خاوه‌ن خێرایییه‌كی باوه‌ڕ پێنه‌كراوه و شه‌ش جار خێرایی ده‌نگی به‌زاندووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه چین له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی جەنگی سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌م بواره‌دا سیسته‌مێكی تایبه‌ت بۆ خۆی دا‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له به‌هێز موشه‌كه‌كان ده‌كات كه تا ئێسته دروست كرابێت و ئاماژه‌ی پێ داوه كه چین دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی "Sky-2" توانییان سه‌ركه‌وتووانه مووشه‌كه‌كه پێش بخه‌ن و له تاقیكردنه‌وه‌كانی مووشه‌كی جەنگیدا ئه‌نجامێكی به‌رز به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م مووشه‌كه جیاواز له مووشه‌كه‌كانی پێشتر خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه و توانیویه‌تی ئاسته‌كانی ده‌نگ بشكێنێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خێرایییهكهی شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ بێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مووشه‌كه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات كه ئه‌م مووشه‌كه به‌شێوازێكی زۆر باش ده‌توانێت به‌رگه بگرێت له بەرزی ئاسماندا و له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت به‌خێرایی چوار هه‌زار و 563 میل له سه‌عاتێكدا ببڕێت كه ده‌كاته حه‌وت هه‌زار و 344 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م مووشه‌كه ناو بنرێت "Hypersonic strarry sky-2".