لیكی دەم زیاتر لە منداڵان بەربڵاوە، چونكە هێشتا گەورە نەبوون و بە تەواوی بەسەر خۆیان زاڵ نین، زۆرجار لیك بەدەمیاندا دێتە خوارەوە، ئەم شلە سپییەی پێی دەگوترێ لیك زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ددان، بەڵام گەر ڕەنگی بگۆڕێ و جیاواز بێ، ئەمەیش نیشانە و ئاماژەن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و گرفتی تەندروستی.
پزیشكان لەوبارەوە توێژینەوەیەكیان كردووە و هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئەگەر ڕەنگی لیك تۆخ و تاریك بوو، ئەوە نیشانەی وشكبوونی دەم و جەستەیە، بۆیە پێویستە ئاوی زۆرتر بخۆن، تا لیكی شل و ئاسایی ببێتەوە و هاوشێوەی ئاوێكی لێ بێت.
ئەگەر هەر پەراوێزی بخەیت، ئەوا تووشی گرفتی ددان و كلۆربوون دەبیت، هەوكردن لە دەم دروست دەبێ و بۆنی ناخۆشی دەمی لێ دەكەوێتەوە.
ئەگەر ڕەنگی لیك سوور یان پەمەیی بوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ شۆردنی ددانت بە فڵچەیەكی زبڕ و بە هیچزی زۆرەوە، یان مانایە بۆ بوونی كێشەیەك لە كۆئەندامی هەرس و هەناسەدان، كاتێك لیكت ئەو ڕەنگەی وەرگرت و هی ددان شۆردن نەبوو، ئەوا پێویستە بە پەلە سەردانی پزیشك بكەیت.