ژنه سیاسه‌تمه‌دارێكی
به‌ریتانییه، یه‌كێكه له به‌هێزترین سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی به‌ریتانیا و دنیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو سیاسه‌ت به ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كردووه دواتر چه‌ندان پۆستی وه‌زیرانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ژیاننامه
ناوی
ته‌واوی "تێرێزا ماری مای برازێر"ه، له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1956 له ئێستبۆڕن له دایك بووه، باوكی قه‌شه بووه و دایكی پشتگیرییه‌كی به‌هێزی حزبی پارێزگارانی كردووه و تاقانه‌ی دایك و باوكی بووه.
خوێندنی له قوتابخانه‌ی هیپسۆرن ته‌واو كردووه و دواتر چووه‌ته زانكۆی ئۆكسفۆرد و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له به‌شی جیۆگرافیا وه‌رگرتووه، له ساڵی 1977 ماسته‌ری له بواره‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵانی 1977 تا 1983 له بانكی ئینگلاند كاری كردووه دواتر له ساڵی 1985 تا 1997 بووه‌ته ڕاوێژكاری دارایی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری "په‌یمێنت"، له ساڵی 1980 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ فیلیپ مای ده‌كات، ساڵێك دوای ئه‌و باوكی به ڕووداوی ئۆتۆمبێل ده‌مرێت و دایكیشی چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌و، مای به‌رده‌وام خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خوات كه دایك و باوكی نه‌یانبینی كاتێك كاندید بووه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی دواتری.
مای ئه‌ندام بووه له حزبی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆنی ویلیا‌م هیگ دواتر له ساڵی 2002 بووه‌ته سه‌رۆكی حزبه‌كه و ساڵێك دوای ئه‌و بووه‌ته وه‌زیری گواستنه‌وه، له‌دوای ئه‌وه پۆسته‌كانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له یه‌نایه‌ری ساڵی 2009 بووه‌ته وه‌زیری كار.
له شه‌شی ئایاری ساڵی 2010 كاندید بووه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه كردوویانه‌ته وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ژنان و یه‌كسانی جێنده‌ری وڵاته‌كه كه له‌و كاته‌دا ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیران بووه، له‌دوای مارگرێت تاتچه‌ر بووه‌ته دووه‌م ژن گرینگ‌ترین پۆسته‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یش بووه، وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و ژنان كاری زۆری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كردووه و هه‌وڵی ده‌ركردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی داوه.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2010 ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كانی كۆمبریا كه زنجیره كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵكوژی و كوشتن بوو به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی به‌ریتانیا، له هه‌مان كاتدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتنی زاكیر نایكی زانای ئیسلامی به ڕه‌گه‌ز هیندی بۆ شانشینی یه‌كگرتوو ڕاگه‌یاند.
كاری له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كۆچبه‌ران كردووه و هه‌وڵی ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌یانی بۆ وڵاته‌كه‌یان دایه‌وه و به دروشمی "بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه یان ده‌گیرێن" ڕێكلامی له ته‌واوی وڵاته‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیشی هه‌وڵی له‌ناوبردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان داوه و ئۆفیسی پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بلۆك كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێیان به هاووڵاتییانی وڵاتان داوه بێنه به‌ریتانیا و ڤیزه‌یان پێ داون، هه‌روه‌ها یاسای به‌خێوكردنی منداڵی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
له 13ی ته‌مووزی ساڵی 2016 دوای دوو ڕۆژ له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حزبی پارێزگاران، تیرێزا مای له‌لایه‌ن شاژنه ئیلیزابێس ده‌كرێته سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌بێته دووه‌م به‌هێزترین ژنه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له دوای مارگرێت تاتچه‌ر، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ی له حكوومه‌ته‌كه‌ی له سه‌ده‌ی 21 وه‌رگرتبێت.
دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، كابینه‌كه‌ی مای له‌لایه‌ن ڕۆیته‌رزه‌وه به یه‌كه‌م كابینه هه‌ژمار كرا كه زۆرترین چاكسازی و ڕاماڵینی تێدا بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نۆ له به‌رپرس و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كامیرۆن له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه.
دوای ئه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه و پرسیاریان لێ كردووه ئایا ده‌ته‌وێت به هه‌زاران كه‌سی بێ تاوان بكوژی؟، ئه‌ویش به به‌ڵێ وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئامانجی كوشتن نییه، به‌ڵكو وه‌ك هێزێك به‌رانبه‌ر وڵاتانی دوژمن به‌كاری ده‌هێنێت.
سه‌ردانی به‌رلینی كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ كۆ بووه‌ته‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵی تاوتوێ كردووه و ڕاوبۆچوونی ئه‌ویشی وه‌رگرتووه.
مای پشتگیری سعوودیه‌ی كردووه بۆ یه‌مه‌ن و پاڵپشتی چه‌كداركردنی هێزه‌كانی سعوودیه‌ی كردووه كه بووه‌ته هۆی كوشتنه هه‌زاران كه‌س له جه‌نگی یه‌مه‌ن، كاتێك تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پاڵپشتی بووه و هه‌وڵی به‌هێزبوونی پێوه‌ندی بازرگانی نێوانیانی داوه و بانگهێشتی به‌ریتانیای كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌یشی ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ ئاراسته كرا ته‌نانه‌ت له حزبه‌كه‌ی خۆیشیه‌وه.
دژی ڕووسیا وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دنیا وه‌سفی كردووه، هه‌روه‌ها مۆسكۆی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵمانیای 2017 كردووه له كاتێكدا كه به‌رلین ڕه‌تی كرده‌وه هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه كرابێت.
له ئایاری ساڵی 2018 پێشوازی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و به دۆستێكی نزیكی به‌ریتانیا ناوی بردووه.
ژیانی تایبه‌تی
له‌و كاته‌ی له زانكۆی ئۆكسفۆرد بوونه له‌لایه‌ن بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به فیلیپ مای ده‌ناسێنێت و له ساڵی 1980 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ منداڵێكیان نابێت، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به كابان و شێفێكی باشی خواردن دروستكردن وه‌سف كراوه.
هه‌موو یه‌كشه‌مان ده‌چێته كه‌نیسه و نوێژ ده‌كات و ئاینی كریستیان به‌وه ناو ده‌بات كه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بووه له ژیانی، له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆربێسه‌وه به دووه‌م به‌هێزترین ژن هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌نجێلا مێركڵ.