گرینگترین سووده‌كانی شه‌ربه‌تی ترێ


میوه‌ی ترێ به‌ یه‌كێك له‌ به‌سووترین جۆره‌كانی میوه‌ ده‌دانرێت هه‌روه‌ها ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌وه‌ وه‌ك شه‌ربه‌ت، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌ندروستی جه‌سته‌ باشتر ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "oneminutejuice" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ گرینگترین سووده‌كانی شه‌ربه‌تی ترێ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ شه‌ربه‌تی ترێ هه‌موو "میتابۆلیزم"ی جه‌سته‌ "چالاكی خانه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌"باشتر ده‌كات و ته‌ندروستی جه‌سته‌ باشترده‌كات، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكی شه‌ربه‌تی ترێ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – خوێن زیاد ده‌كات و كۆنترۆڵی كۆلسترۆڵ ده‌كات و دڵ له‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزێت: یه‌كێك له‌ گرینگترین سووه‌كانی شه‌ربه‌تی ترێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له‌ناو لووله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی كۆلستڕۆڵ له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و دڵ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ.

دووه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و له‌ شیرپه‌نجه‌ ده‌تپارێزێت: یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی شه‌ربه‌تی ترێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و خانه‌كانی به‌رگری به‌ جه‌سته‌دا بڵاو ده‌كاته‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌مانپارێزێت به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:05:35:09/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌