لەناو بەنزینخانەیەك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك سووتا

:: PM:05:43:09/08/2018 ‌
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی ئاب/ ئۆگەستس، لە كومەڵگای باگێرای سەر بە شارەدیێ زاویتە ئۆتۆمبێلێك لە ناو یەكێك لە بەنزینخانەكان ئاگری گرت و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەیش دوای ماوەیەكی زۆر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

پەیامنێری "وشە" ڕای گەیاند، تا ئێستە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە، بەڵام خاوەنی بەنزینخانەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی ئاگادار كردووەتەوە تا بەزووی ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆریان پێچوو تا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

وەك پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ كرد، ئۆتۆمبێلەكە لەناو بەنزینخانەكەدا سووتاوە و مەترسی خستووەتە سەر تەواوی بەنزینخانەكە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەم ساڵ بەهۆی ڕووداوی جیاوازەوە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای دهۆك سووتاون و هۆكاری بەشێك لە سووتانەكانیش خراپی كوالیتی بەنزین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە.

زاویتە/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم