رێگەیەك بۆ چارەسەركردنی مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەی مەمك دەدۆزرێتەوە

:: PM:06:20:09/08/2018 ‌

زانایان لە پەیمانگەی لایبنتس بۆ توێژینەوە لەبارەی پیرییەوە، توانیان رۆڵی پڕۆتینی (TRPS1)ی دیاری بكەن كە لە شانەكانی شێرپەنجەی مەمك لە مەترسیدارترین جۆرەكانی كە سێیەمی نێگەتیڤە، چالاك دەبێت. 

بە پێی ماڵپەڕی " MedicalXpres" ئەو گیراوەیە ئامانجێكی گریمانكراوە بۆ چەندان جۆری نوێ لە دەرمان و چارەسەری كاریگەر، ئەوەیش زانراوە كە رێڕەوی ئاماژەكانی نێوان خانەكان رۆڵی گرنگ دەبینێ لە نوێبوونەوەی شانەكان و یاریدەرە بۆ دەركەوتنی خانە شێرپەنجەییەكان و لە پێكهاتەكانی ئەو رێڕەوەیش پڕۆتینی جۆری (YAP)ە كە قەبارەی ئەندامەكان دیاری دەكات.

پڕۆتینی جۆری (TRPS1) خاوەن كاریگەرییەكی دژ بە (YAP)ە و چالاكی هەندێك لە پێكهاتەی رێڕەوی ئاماژەكان لە خانە شێرپەنجەییەكان پەك دەخات، توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد كە زۆری پڕۆتینەكە لە ناو خانەكاندا كاری پڕۆتینی (YAP) پەك دەخات و ئەوەیش وا دەكات ئەگەری مانەوەی نەخۆشەكە بە زیندوویی نەمێنێت، هەروەها كاریش دەكات بۆ كەمكردنەوەی بەرگرییە خانەكان كە توانای نەهێشتنی نەخۆشییەكەیان هەیە. 

زاناكان پلان بۆ تاقیكردنەوەی كاریگەریی دەرمانە نوێكان دادەنێن كە تایبەتن بە نەهێشتنی (TRPS1)، كە ئاخۆ دەتوانێت گەشەی شێرپەنجەی مەمك جۆری (سێیەمی نێگەتیڤ) بوەستێنێت و چارەسەری ئاسانتر بكات.

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە مەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجە كە تووشی ژن دەبێت و ساڵانە 521 هەزاریان لەناو دەبات، ئەو نەخۆشییە سێ جۆری هەیە، وەرگری هۆڕمۆنی ئیسترۆجینی ئەرێنی (ER) و (HER2)ی ئەرێنی و شێرپەنجەی سێیەمی نێگەتیڤ كە مەترسیدارترینیانە و سەختترینیانە لە رووی چارەسەركردنەوە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل