لە نەخۆشخانەی گەرمیان سووكایەتی بە ژنان دەكرێت

:: PM:06:22:09/08/2018 ‌
تا ئێستە یەكەی كارگێری گەرمیان خاوەنی یەك نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵبوونە و هاووڵاتییانیش نیگەرانن كە لەو نەخۆشخانەیەدا كەمتەرخەمی هەیە و چەندان جاریش شەڕ و دەمەقاڵی لەنێوان كارمەندان و هاووڵاتییان دروست بووە.

شایەتحاڵێك لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەو نەخۆشخانەیەدا سووكایەتی بە ژنان دەكرێت و دووپاتیش لەوە دەكاتەوە كە جار هەیە لە نەخۆش دراوە، ئەوەیش هۆكار بووە كە بەردەوام كێشە لەو نەخۆشخانەیەدا هەبێت.
 
تانیا كفری هاووڵاتییەكی سنوورەكەیە و بۆ "وشە" دووپاتی كردەوە، لە ناو ئەو نەخۆشخانەیە جنێو و سووكایەتی زۆر بە هاووڵاتییان دەكرێت و زۆر جاریش پەلاماردان لە نەخۆشخانەكەدا هەبووە.

ڕوونیشی كردەوە كە بەهۆی پشتگوێ خستنی ژنان لەكاتی منداڵبوون، نەخۆش ناچار دەكرێ‌ لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی بە 400 هەزار دینار نەشتەرگەری بكات.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو ڕەخنانە ئاراستەی ئیدارەی نەخۆشخانەكە كراوە و ئەوانیش ئەمڕۆ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان لەسەر كاروبارەكان پێكهێناوە، هاوكات د.سیروان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان پێكهێنانی لیژنەی بۆ كێشەكان پشتڕاستكردەوە و ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر ڕابگەیەنێت.
 

گەرمیان / سەبری هۆرێنی




وشە - سه‌رخێڵ هاشم