ئیلیسار یه‌كێكه له گۆرانیبێژ و دانسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى دنیا، هه‌وادارانی به‌هۆی جووڵه جوان و سه‌یره‌كانییه‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا له شه‌وه ئاهه‌نگ و شانۆگه‌رییه هونه‌رییه گه‌وره‌كاندا ناسناوی "پاشای سهماكهریا"ن پێ به‌خشیووه.
هونه‌رمه‌ند ئیلیسار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه‌مترین كات وێنه‌ی نوێی بڵاو ده‌كاته‌وه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كیش ده‌بێته باسی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی لبنان و میدیا عه‌ره‌بییه‌كان.
ئیلیسار جگه له‌وه‌ی دانسه‌رێكی به‌ناوبانگه یه‌كێكیشه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی لبنان كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی جووڵه ورووژێنهرهكانییهوه ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئیلیسار له‌سه‌ر نوێترین وێنه‌ی نووسیویه‌تی، بۆ هه‌وادرانی كه وا هه‌موویانى خۆش ده‌وێت و به‌رده‌وام كۆمێنته‌كانیان ده‌بینێت و به‌گرنگه‌وه سه‌یریان ده‌كات، به‌مه‌یش هه‌وادارانی دڵخۆش بوون.
ئیلیسار خاوه‌نی هه‌ودارێكی زۆره و له هوتێل و فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان دانس ده‌كات، ته‌مه‌نی 31 ساڵه و باوكی لبنانی و دایكی سوورییه، ئه‌كادیمیای هونه‌ری دانسی هاوچه‌رخی ته‌واو كردووه، له ساڵی 2009 یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه.