له‌نوێترین كاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ ئامێره‌كانی دانا ئه‌وه‌یش سه‌یركردنی فیله‌كانه به‌شێوازی ئۆنڵاین و به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری مایكرۆسۆفت ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌سوودی زیاد كرد بۆ ئامێره‌كانی "Xbox و window 10" ئه‌وه‌یش سه‌یركردنی فیلمه به‌شێوازێكی ئۆنڵاین كه ناوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ناوه "Movies Anywhere" كه ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه سه‌یری هه‌موو فیلمێك بكه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كانی "iTunes، Google Play Movie، Vusu و Amazon video" و چه‌ندان ماڵپه‌ڕی تر كه تایبه‌ت بێت به فیلمه سینه‌ماییه جیهانیه‌كان.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆییه‌وه بینی.