له‌كۆنه‌وه هه‌ندێك نیشانه هه‌ن كه وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات تا تێبگات له‌وه‌ى عاشق بووه یان نا، بۆیه ئێسته ئه‌و نیشانه‌ى
عاشق بوون گۆڕاوه كه به‌شێكى پێوه‌ندى به‌و خاڵانه‌وه‌یه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و خاڵانه‌ى تێدابێ نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عاشق بووه.
1- بیر كردن/ ڕێژه‌ی بیر كردنت بۆ كه‌سێك كه لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه پێوه‌سته به ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و كه‌سه.
2- گۆڕینی شێوازی بڕیاردانت/ كاتێك ده‌كه‌ویته خۆشه‌ویستییه‌وه به ته‌نیا بڕیار ناده‌یت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێ كاره‌كه‌ت بگۆڕی یان ستایلی و ڕه‌نگی قژت بگۆڕی ئه‌و كه‌سه یه‌كه‌م كه‌سه كه دێته خه‌یاڵت ڕای وه‌رگری.
3- هه‌ست و سۆزێكی به‌هێز/ كاتێك كه‌سێكت خۆشده‌وێ ھه‌موو شتێك ده‌كه‌ی له‌پێناویدا، هه‌ر كات دڵی خۆش بێت، تۆیش دڵت خۆشه هه‌ر كات ئه‌و بێتاقه‌ت بێت، تۆیش بێتاقه‌تی و هه‌ست به دڵ توندی ده‌كه‌یت.
4- ئه‌رێنى/ كاتێك كه‌سێكت زۆر به‌ڕاستی خۆش بوێت ئه‌رێنى ده‌بیت به‌رانبه‌ری به واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌رێنین و ناشرینه تیایدا گرنگ نین به‌لاته‌وه و گرنگی به‌و شته بچووكانه ده‌ده‌یت كه بیرت ده‌هێنێته‌وه و ئه‌و كاته به نرخه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌سه‌رت بردووه و یادگاریه‌یه‌كی خۆشی دروست كردوه لات.
5- نه‌بوونی هه‌ستێكی جێگیر/ كاتێك ده‌كه‌ویته خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌ستت ناجێگیر ده‌بێت له ڕووی فیزیۆلۆجییه‌وه له نێوان دڵ خۆش بوون، چێژ، هێز، خه‌وتن، نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، دڵه ڕاوكێ و دوو دڵی، زیاد بوونی لێدانی دڵ، هه‌ناسه دانی خیرا، و تووش بوون به بێتاقه‌تی و دڵ ته‌نگی له‌گه‌ڵ درووست بوونی بچوكترین كێشه كه نێوانتاندا، ئه‌م جۆره گۆڕانكاریه له مه‌زاجدا هاوشێوه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵوده‌ن له‌سه‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌كان، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی جۆرێكه له جۆره‌كانی ئالوده بوون، كاتێك مرۆڤ تووشی ده‌بێت.