به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوان ڕاده‌كێشێت جوانی ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ته به شێوه‌یه‌ك له كاتی ھه‌ڵبژاردنی ھاوسه‌ری ژیانیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی ھه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌مه له پیاوێك بۆ پیاوێكی تر ده‌گۆڕێت ھه‌ندێك پیاوان سیفاتی ناوه‌وه‌یان لا گرنگتره له ڕووكه‌ش لێره‌دا ئه‌و سیفاتانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
كردارى ناوه‌وه‌ی ژن/
*سه‌ربه‌خۆیی: ئه‌و ژنانه‌ى كه سه‌ربه‌خۆن و داواكاریان زۆر نییه و پشتیان به خۆیان به‌ستووه پیاوان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن تا پشتیان پێ ببه‌ستن.
*ژیری: پیاوان ڕقیان له ژنى نه‌فامه، بۆیه له‌م كاته‌دا ته‌نیا جوانی ڕوخسار گرنگی نابێت له‌وانه‌یه جوانی ژنێك سه‌رنجی ڕابكێشێت، به‌ڵام جوانی ئه‌قڵی گرنگترینه.
*ده‌م به خه‌نده: ژنى ده‌م به خه‌نده مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه زیره‌ك بێ له چۆنێتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پیاواندا له هه‌موو بوارێكی ژیاندا به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێته هۆی بێزار كردن.
*باوه‌ڕ به خۆ بوون: ئه‌وه ژنانه سه‌رنجی پیاوان ڕاده‌كێشن كه باوڕیان به‌خۆیان به هێزه له هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ، قسه كردن، هه‌ڵسوكه‌وتیان ئه‌و ژنانه‌یان حه‌ز لێ نییه كه دوودڵ و تووڕه‌ن.
*ڕۆمانسی: ڕۆمانسیه‌ت مه‌به‌ست ته‌نیا له‌سه‌ر جێی كردن نیه، به‌ڵكو زۆر ورده‌كاری بچوك هه‌ن كه سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت بۆ نموونه ئاماده‌كردنی خوانێكی ڕۆمانسی، یان دیاریه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش بكه كه خۆی حه‌زی لێیه به چه‌ند وشه‌یه‌كی جوان هه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌ر ببڕه.
* هێمنی و له‌سه‌رخۆیی: به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ بیت له‌گه‌ڵی له مامه‌ڵه كردن و قسه كردن‌دا كاتی گونجاو هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵی باس بكه‌یت بۆ نموونه له كاتی توڕه‌ییدا زیاتر توڕه‌ی مه‌كه.
*ڕاستگۆیی: درۆ كردن زۆر له پێوه‌ندیه خۆشه‌ویستییه‌كان تێك ده‌دات، بۆیه پیاوان حه‌زیان له ژنى ڕاستگۆیه.
كردارى ده‌ره‌وه‌ی ژنان/
*شێوه‌ی له‌شولاریان و ڕۆیشتنیان سه‌رنجی پیاوان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن.
*زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین جوانی ژنان ده‌رده‌خات یه‌كه‌م شته كه پیاوان سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت.
*قژی درێژ و پڕ وا ده‌كات جوانییه‌كی تایبه‌ت به ژن ببه‌خشێ، بۆیه هه‌موو كات گرنگی به قژت به تا سه‌رنجی ڕابكێشیت.