له‌گه‌ڵ ساردبوونی هه‌وا، وه‌ك پێست قژیش ماندوو ده‌بێت، شاره‌زایان ده‌ڵێن، هۆڕمۆنه‌كان سه‌رچاوه‌ن بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن قژتان دوو تا سێ رۆژ جارێك به شامپۆی كولیتی ph5.5 بشۆن.
جه‌لی به‌كار مه‌هێنن، له‌سترێس دووربن، زۆر كڵاو به‌كار مه‌هێنن، قژتان به هێواشی دابهێنن، قژ وشككه‌ره‌وه به‌كار مه‌هێنن، ئاوی زۆر و شیر و سه‌وزه و میوه و پڕۆتینی زۆر به‌كار بهێنن، قژتان هه‌رده‌م هه‌وای پێوه بكه‌وێت.
دوای خۆشۆردن قژتان وشك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمونیان دوور له زیانگه‌یاندن به قژتان و لێدانی گه‌رمی زۆر له قژتان له رێی موجهفهوه.
هیچ كات قژتان به‌شێوه‌ی توند مه‌به‌ستن، چونكه ئه‌مه كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی رووی ده‌ره‌وه‌ی پێستی سه‌ر و ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان، به‌مه‌ش لاوازبوونی خانه‌كان ده‌رئه‌نجامی وه‌رینی قژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژانه قژتان به ئاوی شله‌تێن بشۆن، هه‌رگیز نزیك مه‌بنه‌وه له شۆردنی قژتان به ئاوی گه‌رم، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پێستی سه‌رتان و به‌مه‌ش تووشبوونی قژ وه‌رینی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: takvim