شاناز برایم ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه و وێنه‌ی باوكی ده‌كات به سه‌ره‌كی و مام دوور ده‌خاته‌وه
كۆسره‌ت ره‌سووڵ ساڵێك پێش ئێسته به‌پێی پێڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتی، شاناز برایم ئه‌حمه‌د له پۆستی لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه دوور خسته‌وه، به‌ڵام رۆژی دووشه‌م هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دی خوشكی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی له سلێمانی بۆ شاناز كرده‌وه و هیچ حیسابێكی بۆ بڕیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ نه‌كرد. هاوكات له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وێنه‌ی مام جه‌لال په‌راوێز خراوه و له‌لایه‌كی ژووری میوانی باره‌گاكه هه‌ڵواسراوه، به‌ڵام وێنه‌ی برایم ئه‌حمه‌د له پشتسهری ههردووكیانهوهیه.
دوورخستنه‌وه‌ی شاناز
ڕۆژی 30 تهمووز/یۆلیۆی 2017 كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی به نووسراوێكی تایبه‌ت به ناونیشانی "بڕیار"، شاناز برایم ئه‌حمه‌د له پۆستی لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی دوور ده‌خاته‌وه.
نووسراوه‌كه وێنه‌یه‌كی لای "وشه"یه و تێیدا هاتووه، پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له ماده‌كانی 10 و 11ی پێڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به له ده‌ستدانی ئه‌ندامیه‌تی و سزادان و جۆره‌كانی سزادان، بوونی بڕگه‌كانی سێ و چوار و پێنج و حه‌وت، بڕگه‌ی پێنجی ماده‌ی 22، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه شاناز برایم ئه‌حمه‌د دوور له هه‌موو گیانێكی حزبایه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ بڵاو ده‌كاته‌وه، "بڕیارمان دا به لادانی له لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، مه‌كته‌بی ڕێكخستن به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دابنێن و مه‌كته‌بی ڕێكخستنه سه‌رپه‌رشتی كۆمیته و چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، تا هه‌ڤاڵێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێته لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ
پاش ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ركرد و له میدیاكان بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌می رابردوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د به یاوه‌ریی هێرۆی خوشكی، باره‌گای ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییان له سلێمانی كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی هه‌رچه‌نده به نووسینگه‌ی تایبه‌تی شاناز برایم ئه‌حمه‌د ناوی بردووه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه قسه‌یه‌كی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دیان نووسیوه كه ده‌ڵێ، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د به‌شه‌كانی نووسینگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له شاناز برایم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
ئه‌مه به‌گوته‌ی چاودێران و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه نایشارنه‌وه له ترسا نا‌وێرن ناو ئاشكرا بكه‌ن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه "هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و شانازی خوشكی هیچ پابه‌ندییه‌كیان به بڕیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ نه‌بووه، كه پێڕه‌و و پرۆگرام ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری حزبی پێ داوه، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سكرتێری گشتی".
وێنه‌ی مام جه‌لال
له ژووری پێشوازی له میوانه‌كان له ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی، وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له پشت سه‌ری هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و شانازی خوشكی، وێنه‌ی برایم ئه‌حمه‌دی باوكیان داناوه و وێنه‌ی مام جه‌لال كه سكرتێری كۆچكردووی حزبه‌كه‌یه، له‌لایه‌كی ژووری میوانه‌كان و له هۆڵی پێشوازیكردن هه‌ڵواسراوه.
به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ڵێ، "ئه‌وانه یه‌كێتی ڕاسته‌قینه نین و باوه‌ڕیان به ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال نه‌ماوه، چۆن ده‌بێ وێنه‌ی مام جه‌لال له‌لایه‌ك بدرێ و برایم ئه‌حمه‌د له پشت سه‌ریانه‌وه وه وێنه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبواسن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بووه‌ته یه‌كێتی له سه‌ره‌تاوه و تا ئێسته‌یش له‌به‌ر مام جه‌لال یه‌كێتییه، نه‌ك له‌به‌ر بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د".
به‌رپرس و كادرانی یه‌كێتی نا‌وێرن قسه بكه‌ن
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی لێدوانی كادر و به‌رپرسانی یه‌كێتی پێوه‌ندی به چه‌ندان به‌رپرسی یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هیچ لێدوانێك بده‌ن.
مه‌سعوود مه‌لا هه‌مزه سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ره‌تی كرده‌وه لێدوان بدات. هاوكات "وشه" پێوه‌ندی به سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی حزبه‌كه و له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و چه‌ندان به‌رپرسی تر كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییان نه‌دایه‌وه.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، من هیچ زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه، بۆیه هه‌ر قسه‌یه‌ك بڵێم، ڕه‌نگه شتێكی نائاسایی بێ، پێویسته له به‌رپرسانی تر بپرسی تا زانیاریت پێ بده‌ن له‌سه‌ری".
نیشانه‌ی بهڕهڵایییه
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ڕه‌تی كرده‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی پابه‌ندنه‌بوونی به‌رپرس و كادر و ئه‌ندامانی حزبی به بڕیاری كه‌سیی لووتكه و كاریگه‌رییه‌كانی كرد و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری كه‌سی یه‌كه‌م كه به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ ده‌یدات، به "ده‌ركه‌وتنی به‌ڕه‌ڵایی له ناو هه‌ر حزبێك زانی".
قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، من به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه ده‌كه‌م، پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاره‌كانی حزب و نه‌مانی دیسپلینی حزبی، واته گوێنه‌دان به پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه و ملكه‌چ نه‌بوونی، پێڕه‌وی ناوخۆ ده‌ستووری حزبه، ئه‌و كه‌سه‌یش بڕیار ده‌دا پێڕه‌وی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی پێ داوه، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌ندام و كادر و به‌رپرسانی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به پێڕه‌وی ناوخۆ، ده‌بێته فه‌وزا و به‌ڕه‌ڵایی و تێكچوونی ئۆرگانی حزب.
زیاتر گوتی، حزبی سیاسی ده‌ستووری خۆی هه‌یه كه پێڕه‌وی ناوخۆیه، له ڕێی پێڕه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری كراون، چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی حزب و ڕێكاره‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن و سزادان و سه‌رنجڕاكێشان و دوورخستنه‌وه له پێڕه‌وی ناوخۆ هه‌مووی تێدا باس كراوه.
"هه‌ر حزبێكی سیاسی ناوه‌ندیه‌تی و دیسپلینی تێدا نه‌بوو، زیانی گه‌وره ده‌كات، ناوهندییهتیش وه‌ك تاكڕه‌وی نا، به‌ڵكو پابه‌ندبوون به چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و په‌یكه‌ری حزب و ڕێوشوێنه‌كان، به‌مشێوه‌یه چه‌ترێك نامێنێته‌وه فه‌رمان ده‌ربكات و فه‌رمانیش ده‌ربكات جێبه‌جێ ناكرێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا حزب ڕووبه‌ڕووی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه، كێشه‌كانی ناوخۆی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌مه له هه‌موو پارتێكی سیاسی ڕوو ده‌دا، ئه‌گه‌ر له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا بێت" ره‌زگه‌یی وای گوت.