ئەو فیلمەی بەگرنگیەوە باسی کورد دەکات و کورد نەیبینیووه‌

:: AM:10:34:10/08/2018 ‌
دوای پرۆسەی ئازادی عیراق و ڕوخانی ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێن، زەمینەیەکی لەبار بۆ کامیرامان و کەناڵەکانی تیڤی بیانی ڕەخسا، بۆ تۆمارکردن و وێنەگرتنی سەدان فیلمی تۆماری و ڕیپۆرتاژ و بەڵگە فیلم لەسەڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق دوای پڕۆسەی ئازادکردنی.

یەکیێک لە فیلمە ھەرە گرنگەکان فیلمێکی تۆماری دەرھێنەریکی ئەمریکیە کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، پشتیوانی عەبدوڵا نوێنەری سینەمای کوردستان لە فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، كه‌ فیلمەکە لە بنەڕتدا، ناوی "عێراق لە نێو ساچمادایە"، کە ئاماژەیەکە بە پەرش و بڵاوی و پارچە بوونی عیراق وەک پاچە ساچمە بۆ چەند پارچەیەک.

زیاتر گوتى، فیلمەکە لە وێنە گرتن و دەرھێنانی  دەرھێنەری ئەمریکی جیمس لۆنگلی یە کۆتایی ساڵی 2006 فیلمەکە بەرھەم ھاتووە. خەڵاتی جوسامی وەک باشترین فیلمی تۆماری وەرگرتوە،  پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو لە بە شی فیلمی تۆماری.لە چەندین فیستڤاڵی گرنگی سینە مایی جیھانی بەشدار بووە و پیشان دراوە. ماوەی فیلمەکە 84 ده‌قه‌یه‌، دەرھینەر لەو فیلمەیدا، بە شێواز و ستایلی کامیرا و چاوی ڕاستى و ڕاستگۆ، دور لە ستایلی راپۆرتە فیلم و ڕیپۆرتاژی ته‌له‌فزێونی کاری لەسەر فیلمەکە کردووە.

له‌ كۆتایدا ئاماژه‌ى پێدا، كه‌ بۆیە بینەری ئاگادار لە ڕەوشی عێراق لە بینینی فیلمه‌ کە ھەست بە جۆرێک لە ڕاستگۆیی و واقیعبینی دەکات، دەرھێنەر لە فیلمەکەی پێمان دەڵێت عێراق بۆ سێ پارچە دابەش بووە، بەشێکی شیعە و بەشێکی تری سوونە و لەگەڵ بەشەکەی تر کە کوردە، دەڵێت سوونە دژی ئەمه‌ریکان و بە داگیڕکاری دەزانن و خۆزگە بە ڕژێمی سەدام حوسێن دەخوازنه‌وه‌.  شیعەیش ھەڵێکی مێژوویی چاکی بۆ حوکمڕانی سیاسی لە عێراق بۆ ڕەخساوە، بەڵام سیاسەتی حوکومڕانیی چەوتی عێراق بەرە و ھەڵدێڕێکی دی دەبات. بەڵام کورد بە باشترین دۆست و ھاوپەیمانی ئەمه‌ریکا ناو دەبات و باس لە گرنگی بوونی کورد لە وێناکردنی سیاسەتی عێراق دەکات و وەک یاریکەرێکی گرنگ سەیری دەکات، دەڵی ئەوەی لای کورد دەگوزەری جۆرێکی تایبەتمەندە و شێۆازێکە لە حکومڕانی سەربەخۆ و ئەزموونێکی تازە و سەرکەوتووە لە حکومڕانی لە عێراقی تازەدا.

دەرھێنەرى فیلمه‌كه‌ زۆر بە شێواز و چاوێکی سینەمایی زیرەکەوە و  لە گۆشە نیگای جوانەوە کاری لە سەر فیلمەکەی کردووە، منداڵێکی عێراقیشی ھەڵبژاردووە بۆ پێشاندانی ژیان لە عێراقی نقووم بوو لە ئاڵۆزی سیاسیی، منداڵەکەیش وەک ھێمایەک بۆ ئایندە و داھاتوو، وەک قوربانیەک دەردەخات.


وشە - محەمەد میران