ڕۆژ به ڕۆژ لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار كاریگه‌ریه‌كی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێی به‌دواداچوونێك له پاش وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه كۆمه‌ڵێ هاووڵاتى خنكان و چه‌ند هاووڵاتایه‌كیش له كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام له‌و كه‌سانه‌ی كه خنكان دایكێك وسێ منداڵی كوردی دوخورماتووی تێدایه.
سیروان عه‌لی، یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و ماڵباته، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئاب، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماڵباتی هونه‌ر ڕه‌عه‌د كه پیشه‌ی پۆلیس بووه، له دوزخورماتوو به نه‌ته‌وه كوردن، له‌پاش لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی هاتنه سنوری شارۆكه‌ی كه‌لار و پاشتر هه‌رزوو چونه سلێمانی و وه‌ك ئاواره گیرسانه‌وه.
گوتیشی، ماوه‌ی دوو مانگه ڕه‌عه‌د و باسی سه‌فه‌ری هه‌نده‌رانی ده‌كرد له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، بۆیه دوێنێ پێنجشه‌م، له ده‌ریای ئیجه له كاتی چوونیان بۆ ئه‌وروپا به‌له‌مه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاو به‌و هۆیه‌وه شه‌یما عه‌زیز هاوسه‌ری ناوبراو له‌گه‌ڵ سێ كچی به‌ناوه‌كانی نه‌غه‌می ته‌مه‌ن 10 ساڵ و فه‌ڕه‌حی هه‌شت ساڵ و ده‌لالی پێنج ساڵ گیانیان له ده‌ستدا.
ڕوونیشی كرده‌وه، ته‌رمه‌كانیان هێشته نه‌هێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌رمی ئه‌و دایك و سێ منداڵه له توركیایه.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ڕه‌عه‌د هونه‌ر خۆیی و كوڕێكی ده‌ربازیان بووه و له‌دۆخێكی ناجێگیردان.
باسی له‌وه‌یشكرد، پێشتریش جارێك به ته‌نیا هه‌وڵێداوه خۆی به‌ته‌نیا بچێته هه‌نده‌ران سه‌ركه‌وتوونه‌بووه، بۆیه ئه‌مجاره خێزان و منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
دووپاتیشی كرده‌وه گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران به‌خێزانه‌وه نیشانه‌ی بێزاری خه‌ڵكی دوزخورماتووه له پاش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی