په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی گۆڕان و پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، وا لێك ده‌درێته‌وه كه ئه‌و دوو حزبه‌ی له یه‌كتر نزیك كردبێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێتی نیگه‌ران كردووه و به پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوانیانی ده‌زانێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو دوو پڕۆژه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چوونه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گۆڕان و پارتییه‌وه، دواتر پڕۆژه‌كه یه‌ك خرا و په‌سه‌ند كرا، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان كردووه به یه‌كێك، به‌ڵام ئه‌وه بۆ یه‌كێتی جێی نیگه‌رانییه، هه‌رچه‌نده گۆڕان هێشتا به ڕه‌سمی ناڵێت په‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه له په‌رله‌مان به لێكتێگه‌یشتن له نێوان گۆڕان و پارتی كرا به پڕۆژه‌یه‌ك و به‌و جۆره‌ش تێپه‌ڕێندرا.
ئاماژه‌ی دا، "ئێمه هه‌میشه خواستمان بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان نزیك بین و به‌یه‌كه‌وه بین، له‌گه‌ڵ گۆڕانیش به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان گوتووه."
پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان جگه له پارتی و گۆڕان لایه‌نه‌كانی تر تێبینیان له‌سه‌ری هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند فراكسیۆنێكی تریش ده‌نگیان پێ دا.
دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ـی گوت "هاوبه‌شیكردنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی له پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر گۆڕانی نهشكردبێت به هاوپه‌یمانی پارتی ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كاره‌كه‌ی چووه‌ته خزمه‌تی پارتییه‌وه."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، "ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و كاره‌مان له‌گه‌ڵ پارتی بكردایه، ئێسته ده‌یان قسه و تۆمه‌ت و پاشكۆیه‌تی گۆڕانیان بۆ ههڵبهستبووین."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رده‌ست "وشه"دان، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن باڵێكی ناو گۆڕان كه باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له پارتی نزیك ببنه‌وه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ پۆست و پله له به‌غدا و پشتگیركردنیان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و دوو پڕۆژه‌ی كراون به یه‌ك دیاره له یه‌كترییه‌وه نزیك بوون، به‌ڵام پرسی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی له ئارادا نییه.
ئه‌وه‌یشی گوت، "ئه‌وه پارتییه هاتووه‌ته سه‌ر قه‌ناعه‌ت بۆ پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان، به‌ڵام پرسی لێكتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانێتی هه‌مووی قسه‌ی بێ بنه‌مان."
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یه‌كه‌وه كابینه‌ی هه‌شته‌میان پێك هێنا و دواتر یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش به‌شدارییان كرد، به‌ڵام له دوای دوو ساڵی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و دوو حزبه ئاڵۆزیی كه‌وته نێوانیانه‌وه به‌هۆی لادانی گۆڕان له رێككه‌وتنه‌كه، بۆیه تا ئه‌م دواییانه‌ش ئه‌و ئاڵۆزییه به شێوه‌یه‌كی توند به‌رده‌وام بوو.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی له نێوان ئێمه و پارتی هه‌بووایه، ئه‌وكات ئێمه پڕۆژه‌ی سڕكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێممان پێشكه‌ش ده‌كرد كه له مێژه پارتی داوای ده‌كات و كێ ناڵێت لایه‌نی تر ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه ده‌كات، بۆیه پڕۆژه‌ی بۆ پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونی خۆمه.
روونی كرده‌وه، "له سیاسه‌تدا هه‌موو شتێك هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر هه‌بێت، سبه‌ی ئاشكرا ده‌بێت، با چاوه‌ڕێ بكه‌ین و ته‌نیا بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كتر بشكێنین، به‌ڵكو هه‌موو واقیعه‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێ."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال