زیمبابۆی، وڵاتێکە ده‌كه‌وێته کیشوەری ئەفریقا، پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ھەرارێیە، ولاتی زیمبابۆی ١٣ ملیۆن خەلکی تێدا نیشتەجێیە و خاوەنی ١٦ زمانی فەرمییە و لەلایەن ھاوولاتیانی ئەو ولاتەوە بەکاردەھێنرێن.
جیاكه‌ره‌وه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر‌ى ئه‌فریقایى ئه‌وه‌یە کە له‌م وڵاته زانایه‌ك بۆ ماوه‌ى 40 ساڵ ژیاوه، هه‌ربۆیه سرووشتى جوانى وڵاته‌كه و بوونى ئاژه‌ڵێكى زۆرى كێ‌و و ماڵى كرا‌و و پاراستنیان له‌لایه‌ن ئه‌و زانایه‌وه واى كردووه دیمه‌نى گه‌شتیارى زیندوو به‌م وڵاته ببه‌خشێت.
خه‌ڵكى زیمبابۆی، %61 له‌سه‌ر كشتوكاڵ كردن ده‌ژین، ئه‌م وڵاته جگه له‌وه‌ى خاوه‌نى زه‌وییه‌كى خامى ده‌ستلێنه‌دراوه له ڕووى كانزاییه‌وه هه‌روا شوێنى گرتنى وێنه‌یه بۆ فۆتۆگرافه جیهانییه‌كانیش، ئه‌مه‌یش واى كردووه داهاتێكى باش له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌وه‌ى زیاتر واى كردووه ناوى ئه‌م وڵاته بێته ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بوونى سهرۆكهكهیهتى، "رۆبێرت موگابێ" سه‌رۆكی زیمبابۆی له زۆربه‌ی كۆبوونهكهكانیدا ده‌خه‌وێت، ئه‌مه‌یش واى كردووه ولاته‌كه‌ى به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوى له سه‌ردێرى هه‌واڵى سایته جیهانییەکان و ڕاگه‌یاندنه‌كان بێت.