به‌هۆى بوونى چه‌ندین شوێنه‌وارى دێرین و گرنگ له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، تیمێكى شوێنه‌وارى یه‌كێك له زانكۆكانى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى پێنجوێنیان كرد و ده‌ستیان به هه‌ڵكۆڵینى یه‌كێك له‌گرده‌كان كردووه و به‌رپرسێكى شوێنه‌رار له پارێزگاى سلێمانیش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رنامه‌ماندایه له ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا، سه‌رجه‌م شوێنه‌واره‌كانى پێنجوێن به شێوه‌یه‌كى ستاندار تۆمار بكه‌ین.
ئامانج كه‌ریم، شوێنه‌وارناس و سه‌رپه‌شتیارى پشكنینى شوێنه‌واره‌كانى شارۆكه‌ى پێنجوێن، له مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى، تایبه‌ت بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، وه‌ك ئاشكرایه پێنجوێن یه‌كێكه له‌ناوچه گرنگه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، كه ژماره‌یه‌كى زۆر شوێنه‌وارى تێدایه و پێشتریش له ساڵانى (40 و 50)كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له‌لایه‌ن تیمه بیانیه‌كانه‌وه، سه‌ردانى ناوچه‌كه كراوه چه‌ندین ڕێوپێویان بۆ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان كردووه.
زیاتر گوتیشى، "به‌هۆى هه‌بوونى چه‌ندین ناوچه‌ى شوێنه‌وارى وه‌ك (ئه‌شكه‌وت و قه‌ڵا و گرد) له سنووره‌كه‌دا، له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین كار كه بۆ پێنجوێن كرابێت، بریتیه له هه‌ڵكه‌ندن له قه‌ڵاى ڕۆسته‌م له گوندى بیستانى سه‌ر به‌شاره‌دێى گه‌رمكى سه‌ر به‌شارۆكه‌ى پێنجوێن، له‌لایه‌ن تیمێكى شوێنه‌وارناسى زانكۆى میونیخ له ئه‌ڵمانیا كاریان تێدا كردووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى سلێمانى له به‌رنامه‌یدایه له ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا، له‌گه‌ڵ تیمه بیانییه‌كان ده‌ستبكه‌ین به ئه‌نجامدانى ڕووپێویه‌ك بۆ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و هه‌موویان به شێوازێكى ستاندارى جیهانى تۆمار ده‌كه‌ین".
"به‌شێك له‌و شوێنه‌وارانه كه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و هێشتا نه‌زانراوه، ڕه‌نگه به‌شێكى به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و كه‌مى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بوبێت، كه نه‌توانراوه تاوه‌كو ئێسته سه‌ردانیان بكه‌ین"، ئامانج كه‌ریم، واى گوت.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له شارى سلێمانیه‌وه دووره و به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى سرووشتیه‌كه‌ی و مێژووه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نى چه‌ندین ناوچه‌ى شوێنه‌وارییه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى