مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا داوا له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، لاوانی كوردستان به كه‌ره‌سته و هزری سه‌رده‌میانه بۆ كوردستانێكی به‌هێز ئاماده بكه‌ن و پیرۆزبایی له كۆتاییهێنانی كۆنگره‌یش له ڕێكخراوه‌كه ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی ڕێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان "كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه" و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه، یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی توێژێكی گرنگی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ڕێكخراوه و هزر و تواناكانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگ بن، ئومێده‌وارم ڕێكخراوه‌كه‌تان لاوانی كوردستان به كه‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه، بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان ئاماده بكات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی تر بۆ كوردستانێكی به‌هێز تێبكۆشن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، سوپاس و ده‌سخۆشانه‌ی خۆم ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێشووتان ده‌كه‌م، كه له كۆنگره‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته خزمه‌تێكی شایسته‌ی لاوانی كوردستانیان كردووه، ئاواتم سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی زیاتره بۆ یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان.
ئێوارەی چوارشه‌م هه‌شتی ئاب/ئۆگه‌ست، ستافی نوێی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان هاتە هەڵبژاردن، هەریەك لە دلێر محەمەد، كەژان محەمەد، نورهات وەیسی، مەیسەر عوبێد، دەریا سدیق، هەژار سروور، نەوزاد سابیر، ڕێبوار ئەنوەر، ئازاد محەمەد، بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە توانییان زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنن و متمانەیان پێ بەخشراو و وەك ستافی نوێی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان پەسەند كران.
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1953 بە فەرمانی مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە و لە ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە هەشتەمین كۆنگرەی خۆی بە بەشداری 260 ئەندام و بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، لە ژێر ناوی "پێشمەرگە" ساز كرد.