چارەنوسی داعشەکانی موسڵ ئاشکرا کرا

:: PM:09:11:12/10/2016 ‌

سەرچاوەیەکی سەربازی دیپلۆماسی لە مۆسکۆ دەڵێت، واشنتۆن و ریاز رێککەوتوون لەسەر دەرچوونی داعش لە موسڵ پێشئەوەی هەڵمەتی سەربازی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست پێبکات بۆ سەر موسڵ و بگەیەنرێنە سووریا.

زیاتر دەڵێت، هەواڵگری هەردوو لا رێککەوتوون چەکدارەکانی داعش لەگەڵ خێزانەکانیان پێش ئەوەی شەڕی موسڵ دەستپێبکات عێراق چۆڵ بکەن، فڕۆکە جەنگیەکانیش باڵەخانە چۆڵەکانی داعش بۆردمان بکەن.

ئەو رێککەوتنە نۆ هەزار چەکداری داعش دەگرێتەوە لە سووریا هێرش دەکەنە سەر شارەکانی دێرەزوور و تەدموور.

سەرۆکایەتی هەواڵگری سعودیە دەڵیت، رۆڵیان هەیە لە نێوەندگیری رێککەوتن لەگەڵ داعش بۆ ئەوەی موسڵ چۆڵ بکەن وەک چۆن ناوچەکانی فەلووجەی عێراق بە رێککەوتن چۆڵکرا لە مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوو.

گووتی، باراک ئۆباما مانگی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەم بڕیار دەدات لەسەر پرۆسەی دەستپێکردنی رزگار کردنی موسڵ.

ئامانجی ناردنی تیرۆرستەکانی موسڵ بۆ سوریا بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسیە، بۆ ئەوەی کاریگەری هێرشەکانی رووسیا بۆ پاڵپشتی ئەسەد کەمبکەنەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئاشتۆن کارتەر رایگەیاند، 600 سەربازی تری ئەمەریکی رەوانەی عێراق دەکەن بۆ بەشداری کردن لە شەڕی موسڵ لە سەر داواکاری عێراق.

سەرۆکی یەکەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا، جۆزێف فوتێل. رایگەیاندبوو، دەبێت هەردوو لایەنی سیاسی سەربازی تەواوکەری یەکتری بن لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ، پەلەش نەکرێت.



وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د