به‌ڕوو یه‌كێكه له خۆشترین میوه‌كانی زستان، چ له رووی پێكهاته‌ی خۆراكی، چ له رووی كالۆری پێویست بێت، خۆراكێكی خاوه‌ن به‌های به‌رزه.
سه‌ره‌ڕای چێژهكهی، به‌سوودیشه، له رووی ڤیتامینه‌كانی C. B2. B2 زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. بڕێكی زۆریش رۆن و پڕۆتینی تێدایه، هه‌روه‌ها كانزاكانی وه‌كو "پۆتاسیۆم، فسفۆڕ، مه‌نگه‌نسیۆم، كلۆر، كالیسیۆم، ئاسن و سۆدیۆم"ی تێدایه.
سووده‌كانی:
وزه به له‌ش ده‌به‌خشێت و هێزی جنسی زیاد ده‌كات.
بێتاقه‌تی مێشك و له‌ش له‌ناو ده‌بات.
به‌هۆی بوونی ڤیتامین وكانزاكان واده‌كات له نه‌خۆشی زوو چاكمان بكاته‌وه، كۆلستڕۆل له خوێن داده‌به‌زێنێت، رێڕه‌وی خوێن ئاسان و خێرا ده‌كات.
ئازاری نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌ستوور بوونی ورده ده‌ماری خوێن هێنه‌ر و مایه‌سیری كه‌م ده‌كاته‌وه.
سوودی هه‌یه بۆ جگه‌ر و گه‌ده و سكچوون ناهێڵێت.
تێبینی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی خوێن ئاسان ده‌كات، بۆیه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ده‌مارگیری و شه‌كره‌یان هه‌یه با كه‌م ئه‌م میوه‌یه بخۆن.
سه‌رچاوه: mydearbody