ڕۆژنامه‌یه‌كى سعوودى ئاشكراى ده‌كات، ئێران پیلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه دۆلار له بازاڕه‌كانى عێراق به‌ده‌ست بهێنێ و كار بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراقى بكات.
ڕۆژنامه‌ى
" سه‌بق"ى سعوودی راپۆڕتێكى له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى دۆلار ئاشكرا كردووه و باسى له‌وه كردووه، ئێران له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى عێراق ئه‌م ئامانجه‌ى به‌دى ده‌هێنێ.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، شاره‌زایانى عێراق هۆشدارییان داوه له كرده‌ى گوماناوى كه ئێسته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، كه ئه‌م كاره‌ش بووه‌ته هۆى دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراق، له هه‌مان كاتیش‌دا دراوى ئێرانى له عێراق هیچ به‌هایه‌كى نه‌ماوه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، زیانی گه‌وره له‌م كارانه‌ى ئێران به‌ر ئابوورى عێراق ده‌كه‌وێت و هه‌ر دوێنێ تێبینى ئه‌وه كراوه، چونكه له بازاڕه‌كانى دراو، دۆلارێك به 121 دینارى عێراقى بوو.
یه‌كێك له‌و كارانه‌ى ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌نجامى بدات ئه‌وه‌یه له رێگاى پیاوه‌كانییه‌وه دۆلار له عێراق بكڕن.
ماجید سوه‌ڕى كه یه‌كێكه له ئابووریناسه‌كانى عێراق باسى له دیوێكى تر‌ى پیلانگێڕِى ئێران كردووه، گومانى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، بازاڕه‌كانى عێراق پڕ بكرێت له پاره‌ى ساخته، بۆیه داوا له حكوومه‌ت ده‌كات به په‌له رێگریى له دابه‌زینى به‌هاى دینار بكات.