ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رای گه‌یاندووه، رۆماننووسی ناوداری به‌ریتانی "فیدیادر سوراجبراساد نیپۆل" له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كردووه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، نیپۆل كه له ساڵی 2001دا نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه، له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدایدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوچی دوایی كردووه. ئه‌و ئه‌دیبه له ساڵانی په‌نجاكانه‌وه ده‌نووسێ و خاوه‌نی ده‌یان رۆمانی ناوداره، له‌ناویاندا رۆمانه‌كانی (ماڵه‌كه‌ى میسته‌ر بیسواس) و ( له وڵاتێكى ئازاد) و (له پێچكردنهوهى رووباره‌كه).
نیپۆل له ساڵی 1932 له شاری ترینیداد له دایك بووه و به هه‌ژاری په‌روه‌رده بووه، له خێزانێكی هیندییه و له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه هاتوونه‌ته به‌ریتانیا و له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه چووه‌ته زانكۆی ئۆكسفۆرد و دواتر ته‌واوی كردووه.
له ساڵانی په‌نجاكانه‌وه ده‌نووسێ، به‌ڵان زۆرینه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی له سه‌ره‌تادا نووسیونی، بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه. یه‌كه‌مین رۆمانی له ساڵی 1955 به‌ناوی "عامل التدلیك المتصوف" بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له ژیانیدا ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه و به یه‌كێك له رۆماننووسه ناوداره‌كان ناو ده‌برێت. له ساڵی 1989دا شازاده ئه‌لیزابیس نازناوی "شاسوار"ی پێ داوه.