پیاوێكی نیوزله‌ندی ژماره‌یه‌كی زۆر له وێنه و ڤیدیۆی ڕووتی ژنانی له ڕێی كامێرایه‌كی چاودێرییه‌وه بڵاو كرده‌وه، كه به مه‌به‌ست له‌ناو شامپۆیه‌كی گه‌رماوێكی ژناندا داینابوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسه‌كانی نیوزله‌ندا پیاوێكیان گرتووه به تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ڕووت و تایبه‌تی ژنانی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی ئه‌و وڵاته.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه 219 گرته ڤیدیۆی ڕووتی 34 ژنی له كاتی خۆشووشتندا له سێ مانگی ڕابردوودا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، بۆ هه‌ر ژنێك، ناو و ناونیشان و شوێنی كاره‌كانیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڤیدیۆكانیان گیراوه، بۆ گه‌شت چوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و له‌و گه‌رماوه دوای مه‌له‌كردن خۆیان شووشتووه كه به ده‌گمه‌ن تێیاندا بووه ته‌مه‌نی سه‌رووی 30 ساڵ بووبێت.
پۆلیسه‌كان ئاشكرایان كردووه، سزای ئه‌م جۆره تاوانانه له 14 ساڵ گرتن كه‌متر نییه، به‌ڵام جارێ ئه‌و پیاوه‌یان زیندان نه‌كردووه، چونكه ژنه‌كه‌ی نه‌خۆشه و له‌ناو جێ كه‌وتووه، دڵنیان به‌منزیكانه ده‌مرێت، نایانه‌وێت خه‌مێكی وا قوڕس بكه‌ن به ژیانیدا و ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ باس بكه‌ن.