بۆچی لەجیاتی دەرمان گرنگە زەیتی گەڵای غار بخۆیت؟

:: PM:02:01:12/08/2018 ‌

زەیتی سروشتی زۆر گرنگە چ لە بواری تەندروستیدا بێت یان بۆ جوانكاری پێست قژ، یەكێك لە زەیتە سوودبەخشەكان زەیتی گەڵای غارە، وەك دەرمان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی بەكاردەهێنرێت و ئازارشكێنە و دەتوانن ددانی پێ بشۆن، گرنگترین سوودەكانیشی لە خوارەوە دەخەینەڕوو.

یەكەم: خواردن دەدات بە قژ، ئەگەر هەستت بە لاوازی قژت كرد و درەنگ قژت درێژ دەبێتەوە، چەند دڵۆپێك زەیتی گەڵا غار لەگەڵ زەیتی گوێزهیند تێكەڵ بكە، وەكو كرێمێك بۆ پێستی سەرت بەكاری بهێنە بەمشێوەیە ڕەگی مووەكان بەهێز دەكات و ڕۆیشتی خوێن باشتر دەكات، بەمەش یارمەتی خێرا گەشەكردنی قژ دەدات.

دووەم: چارەسەری جیووب دەكات، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی زەیتی گەڵای غار چارەسەركردنی جیووبە، چەند دڵۆپێك لەم زەیتە بكەرە كەمێك ئاوەوە پاشان ئاوەكە بكوڵێنە تا هەڵمێكی زۆر دروست دەبێت و دواتر سەرت بكەرە ئاستی هەڵمەكە بۆ خوارەوە و هەڵیبمژە، بەڵام پێویستە چاوەكانت داخرابن بۆ ئەوەی زیان بە چاوەكان نەگات.


سێیەم: چارەسەری تامیسك دەكات، زەیتی گەڵای غار وەكو دەرمانێك بەسوودە بۆ تامیسك، تامیسك ئازارێكی زۆر دروست دەكات لەو شوێنەی كە لێی دروست بووە  وەكو هەستكردن بە سووتان یان هەستی پیاچوونی شتیكی تیژ بە پێستتدا لە دەوروبەری دەمت.

پێویستە ئەم زەیتە بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەری ئەم جۆرە برینە و باشترە زەیتی نەعناع لەگەڵ زەیتی گەڵای غار و دوو بۆ سێ دڵۆپ زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێز هیند تێكەڵ بكەیت. رۆژانە دوو بۆ سێ‌ جار بۆ برین و شوێنی تامیسك بەكاری بهێنە.

چوارەم:كەمكردنەوەی ئازار، زەیتی گەڵای غار وەكو ئازارشكێن سوودی هەیە،  بە تایبەتی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان و ئازاری ماسولكە، دەتوانیت چەند دڵۆپێك لەم زەیتە لەگەڵ زەیتە ڕووەكییەكانی تر تێكەڵ بكەیت و ئەو شوێنەی پێ‌ بشێلیت كە تووشی ئازار بووە وەكو دەرمانێك یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو ئازارە دەدات.

پێنجەم: چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم، تێكەڵكردنی چەند دڵۆپێك لە زەیتی گەڵاغار بۆ هێلمی ددان كە بۆ شۆردنی ددان بەكاری دەهێنیت وا دەكات بۆنی ناخۆشی دەم كەم بكاتەوە و ڕێ لە گەشەی بەكتریا دەگرێت و یارمەتی پاككردنەوەی ددان دەدات.


وشە - ئاوات ئازاد