خواردنەوەی كوپێك
چای سیر سوودی تەندروستی گرنگ بە لەش دەبەخشێت، وەكو بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش ،كەمكردنەوەی مەترسییەكانی جەڵتە .لێرەدا باس لە سوودەكانی چایی سیر دەكەین لە گەڵ چۆنیتی ئامادەكردنی ئەم چا گرنگە .
لێرەدا باس لە چۆنیەتیی ئامادەكردنی ئەم چا گرنگە دەكەین
1: سێ كوپ ئاو بكە مەنجەڵێكەوە.
2: سێ بۆ چوار دەنك سیر پاك بكە و بیكە بەدوو كەرتەوە.
3: پاشان سیر و ئاوەكە بەیەكەوە بكەوڵێنە.
4: دواتر كە سیرەكە كوڵا لای ببە.
5: نیو كوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو كوپ هەنگوینی بۆ زیاد بكە.
6: بیكە بەفرگرەوە و پاشان هەر كەی ویستت بیخۆیتەوە بەمایكرۆ گەرمی بكەرەوە و دواتر بیخۆرەوە.
ئەگەر بتەوێت بۆنی سیرەكە كەم بكەیتەوە دەتوانیت زەنجەفیلی لەگەڵ بكوڵێنرێت بۆ كەمكردنەوەی تامەكەی.سوودەكانی خواردنەوەی چایی سیر ئەمانەن:
یەكەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، خواردنەوەی كوپێك چایی سیر ڕێ لە هەڵامەت و نەخۆشییە گوازراوەكان دەگرێت، سیر چارەسەرێكی كۆنە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش، دەتوانرێت بە ڕێژەیەكی دیاریكراو چایی سیر بخورێتەوە، بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری بەهێز بێت.
دووەم: كۆڵیسترۆڵ و فشاری خوێن نزم دەكاتەوە، بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ و پەستانی خوێن مەترسییەكی گەورە لەسەر نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە دروست دەكات.كە بە كوشندەترین نەخۆشی دادەنرێن.گۆڕینی شێوازی خۆراك و خواردنەوەی چایی سیر وا دەكات ئاستی كۆڵیسترۆڵ و پەستانی خوێن ئاسایی ببێتەوە.
سێیەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، ئەگەر كێشی لەشت بە رێجیم و وەرزشكردن كەم نەبووەوە، ئەوە بەردەوام چایی سیر بخۆرەوە، چونكە خواردنەوەی كوپێك چایی سیر وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات و میتابۆلیزم خێرا دەكات و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە.