ژنه پارێزه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز
فه‌له‌ستینییه، ئه‌ندامی حزبی سۆسیالیست دیموكراته، ده‌بێته یه‌كه‌م ژنی مسوڵمان ببێته ئه‌ندام له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی داوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی باسوخواسی میدیاكانی دنیا.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "ڕه‌شیده حه‌ربی ته‌ڵیب"ه، له 24ی ته‌مووز/یۆلیۆی ساڵی 1976 له خێزانێكی فه‌له‌ستینی چینی هه‌ژار و په‌نابه‌ری شاری دێترۆیتی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، دایكی خه‌ڵكی ڕامه‌ڵایه و باوكی خه‌ڵكی به‌یت حه‌نینه‌ی دراوسێی قودسه، جگه له خۆی 13 خوشك و برای تری هه‌یه.
كاتێك چوونه‌ته دێترۆیت، باوكی له كۆمپانیای فۆرد بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل كاری كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری دارایی‌یان خراپ بووه و خۆی هه‌وڵی داوه له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا كار بكات و خوشك و براكانی گه‌وره بكات.
ڕه‌شیده چووه‌ته قوتابخانه‌ی هارمز و بێنێت و ئه‌كادیمیای فۆنێكس تا دواجار دواناوه‌ندی له ساوزوێسترن ته‌واو كردووه و داواكاری خوێندنی پێشكه‌ش به زانكۆی واین كردووه، له ساڵی 1998 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 2004 چووه‌ته زانكۆی تۆماس ئێم كلوی و بڕوانامه له به‌شی یاسا وه‌رگرتووه.
كاری سیاسی له ساڵی 2004 ده‌ست پێ كردووه كاتێك خول و ڕاهێنانی له‌لایه‌ن ستیڤ تۆبۆكمان نوێنه‌ری ویلایه‌تی میشیگان وه‌رگرتووه و دواتر داوای لێ كردووه ببێته ئه‌ندام و به‌شێك له ستافه‌كه‌ی.
له ساڵی 2008 دوای ته‌واوبوونی خولی به‌ڕێوه‌بردنی ستیڤ تۆبۆكمان، داوای لێ كردووه ڕه‌شیده ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و بچێته شوێنه‌كه‌ی ئه‌و كه نوێنه‌رایه‌تیكردنی ویلایه‌تی میشیگانه كه 40% خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌كه بۆ ئیسپانییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، 25%ی ئه‌فریقی ئه‌مه‌ریكین، 30% سپیپێستن و 2% عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ریكین.
سه‌ره‌تا ڕه‌شیده ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر كرایه‌وه و بێلدا گارزه نوێنه‌ری پێشووی ویلایه‌ته‌كه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گرت، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێچه‌وانه‌ی خواستی نه‌یارانی بوو، له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان 40%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنی گشتیش توانی 90%ی ده‌نگی دانیشتووانی ویلایه‌تی میشیگان به‌ده‌ست بێنێت و ببێته سه‌رۆكی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی میشیگان.
له ساڵی 2010، ڕه‌شیده ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی به‌رانبه‌ر جیم زاكۆروزكی بووه و توانی 85% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، جیمیش 15%ی ده‌نگه‌كان.
له ساڵی 2012 دووباره به‌سه‌ر ماورین ستێپلتن سه‌ركه‌وت و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی نه‌یتوانی بۆ ساڵی 2014 خۆی كاندید بكاته‌وه، به‌مه‌یش نزیكه‌ی شه‌ش ناوچه له شاری دێترۆیت به‌ڕێوه ده‌بات.
دواتر ڕه‌شیده چووه‌ته سه‌نته‌ری یاسایی و له‌وێ كاری كردووه كه ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته و كاره‌كانی بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌دات، ڕه‌شیده چه‌ندان سیمینار و وۆڕكشۆپی خۆبه‌خشانه پێشكه‌شی كارمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كه كردووه.
له ساڵی 2018 ڕه‌شیده داوای كردووه شوێنی جۆن كۆنه‌رس له كۆنگرێس به‌ڕێوه ببات كه كاری نوێنه‌رایه‌تیكردنی ته‌واوی ویلایه‌تی میشیگان بوو، له 16ی ته‌مووزی ساڵی ئه‌مساڵدا توانی بڕی 893,030 دۆلار كۆ بكاته‌وه كه زیاتر بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایییانه‌ی بۆ دیموكراته‌كان ئه‌نجام درا.
بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی كه شه‌شی مانگی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕه‌شیده توانیویه‌تی برێند جۆنزی ڕكابه‌ری ببه‌زێنێت و 31.2% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، به‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م ژنه مسوڵمانی به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی بچێته كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و وه‌ك ئه‌ندامێك له حزبی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس به‌شدار ده‌بێت.
پێگه‌ی
cnn له هه‌واڵێكدا له‌باره‌ی ڕه‌شیده بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی میدیا بیانییه‌كان گرنگییان به ڕه‌شیده دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی یاسای كۆنگرێس بگۆڕێت.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه باس له‌وه ده‌كات كه هیچ كه‌سێك له ئاین و باوه‌ڕی ڕه‌شیده‌ی نه‌پرسیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و خزمه‌تكردنی ته‌واوی هاووڵاتییان بووه بێ جیاوازی ئاینی و بیروباوه‌ڕ، ڕه‌شیده له چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئاینی ئیسلام له‌ڕێی خزمه‌تكردنی گشتییه‌وه و به‌بێ جیاوازی بناسێنێت و كاریگه‌ری دروست بكات، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه ئه‌و له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا به‌ڕۆژوو ده‌بێت.
هاووڵاتییانی شوێنكه‌وتووی ئاین و سیاسه‌ت به‌وه وه‌سفی ئه‌م ژنه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌م كه‌سه ده‌توانێت یاسای سه‌پاندنی شوێنكه‌وتووی ئاینی له كۆنگرێس بشكێنێت و به كه‌سێكی بوێر باسی لێوه ده‌كه‌ن.
ڕه‌شیده له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی تر باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و وه‌ك كچێكی په‌نابه‌ر كاره‌كانی زیاتر له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران كۆ كردووه‌ته‌وه.
ژیانی تایبه‌تی
له ساڵی 1998 كاتێك ته‌مه‌نی 22 ساڵ ده‌بێت، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ناوی فایز ته‌ڵیب ده‌كات و دوو كوڕیان ده‌بێت به‌ناوی ئاده‌م و یوسف، دوای چه‌ند ساڵێك له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاره‌كه نه‌دراوه.